به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیییه‌كان و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتن، بانكی ئێچ ئێس بی سی به‌ریتانی، یه‌كێكه له بانكه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا، زیاتر له 10 هه‌زار ده‌رفه‌تی كاركردنی له لقه جیا جیاكانی بانكه‌كه ڕه‌ت كرده‌وه.
ڕۆژنامه‌ی فاینه‌نشال تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه له هه‌نگاوێكی نوێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، بانكه‌كه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ كارمه‌ندی تر و ده‌رفه‌تی كاری نوێ ڕابگه‌یه‌نێت، داوای له كارمه‌ندی لقه جیا جیاكانی كردووه، كه خۆیان سه‌رجه‌م كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن كه كه‌موكوڕی دروست ببێت.
ئه‌و
بانكه سه‌دان لقی له سه‌رتاسه‌ری دنیا هه‌یه و ژماره‌ی كارمه‌ندانی ده‌گاته 238 هه‌زار كارمه‌ند و سه‌رۆكی كاتی بانكه‌كه "نویل كوین" سیاسه‌تی نوێ و توندی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له هه‌ره‌سی سه‌رمایه‌ی بانكه‌كه بگرێ، چونكه ئه‌مه به شكستێكی گه‌وره بۆ به‌ریتانیایش لێك ده‌درێته‌وه و متمانه‌ی وڵاتان به سیسته‌می بانكداری له‌نده‌ن له‌ق ده‌كات.
برێكزت و جه‌نگی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین زیانیان پێ گه‌یاندووه
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تووشبوونی ئه‌و بانكه به‌ریتانیا به دابه‌زینی گه‌شه‌ی ئابووری بۆ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات جه‌نگی بازرگانی كه ئه‌مه‌ریكایش به‌رپای كردووه زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه.
پێشتر له یه‌كه‌م هه‌نگاو زیاتر له چوار هه‌زار و 700 كارمه‌ند له بانكه‌كه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه، ئێسته‌یش زیاتر له 10 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار كه لقه‌كانی بانكه‌كه پێویستیان پێیه‌تی و بڕیاربوو بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ڕابگه‌یه‌نن تا سیڤییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری بانكه‌كه ڕه‌ت كرایه‌وه.