لیكۆپه‌ین كه پێكهاته‌یه‌كی زۆر به‌سووده و له ته‌ماته بوونی هه‌یه، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان توانای پیاوان له جووتبوون و زیادبوونی تۆ‌و به‌هێز ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه دوو كه‌وچك سۆسی ته‌ماته بخۆن، ئه‌وا به‌هێزكه‌رێكی زۆر باش ده‌بێ و توانای جووتبوونی پیاوان به‌هێز ده‌كات.
ئه‌و پیاوانه‌ی كێشه و نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی جووتبوونیان هه‌یه و لاوازن، ده‌توانن سوود له‌و چاره‌سه‌ره سروشتییه وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر وه‌رزشیشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا به ته‌واوی توانا و هێزیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سۆسی ته‌ماته بڕێكی زۆر له پێكهاته‌ی خۆراكی هه‌یه، ئه‌مه وا ده‌كات ڕێژه‌ی تۆوی پیاوان زۆرتر بكات، جیا له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ و شێرپه‌نجه‌یش له‌ناو ده‌بات.
پێكهاته‌ی لیكۆپه‌ین كه له ته‌ماته هه‌یه زۆرترین سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان جه‌سته‌ی مرۆڤ به به‌رده‌وامی پێویستی به پێكهاته‌ی لیكۆپه‌ین هه‌یه، بۆیه باشتره به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه دوو ته‌ماته بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به گشتی و كۆئه‌ندامی جووتبوون به تایبه‌تی سوودی زۆری پێ بگات و ئه‌و كێشانه‌ی تووشی ده‌بێ، له ڕێی لیكۆپه‌ین چاره‌سه‌ر بكرێن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه چاودێری توانای كۆئه‌ندامی جووتبوونی پیاوانی كردووه و 60 پیاویان به نموونه وه‌رگرتووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وانه‌ی حه‌پی لیكۆپه‌ین ده‌خۆن، توانا و هێز و خواست و ویستی زیاتریان هه‌یه بۆ جووتبوون و ئه‌و كێشانه‌ی له كۆئه‌ندامی جووتبوونیشیان بوونی هه‌یه، به ته‌واوی له‌ناو ده‌چن.