ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌سه‌ر داوای و فڕه‌نسا و به‌لجیكا و پۆله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بڕیاره ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هێرشی دوژمنكارانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كۆ ببێته‌وه، هاوكات كۆمكاری عه‌ره‌بیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ساز ده‌كات و وڵاتان تێكڕا دژی توركیا هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داوای وڵاتانی ئه‌وروپی بوو، ئه‌وان زۆرترین ترسیان لێ نیشتووه، چونكه مه‌ترسی دروستبوونه‌وه‌ی داعش به ته‌واوی نیگه‌رانی كردوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كانی ڕیزی داعش كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن تا ئێسته له سووریا ماون و له گرتووخانه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، جیری ماتیۆس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی داوای له توركیا كرد، كه دان به‌خۆیدا بگرێ و له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دوور بكه‌وێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كان نائاسایی ده‌بن و هه‌وڵی ڕێگرتن له قووڵبوونه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌گرن
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، بڕیاری داوه ڕۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ساز بكات.
حیسام زه‌كی یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕای گه‌یاند، كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر پێشنیازی میسڕ بووه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ڕۆژی شه‌موو 12ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی هێرشه دوژمنكارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا ده‌كه‌ن.
له دوێنێوه توركیا ده‌ستی به ئۆپراسیۆن و بۆردمانی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه، زۆر دوژمنكارانه و دڕندانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆردمان ده‌كات، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌هۆی ئه‌و بۆردمانانه‌وه ئاواره بن.