كچێكی پۆلی 12 ئامادەیی خۆی كوشت

:: AM:09:16:10/10/2019 ‌
 شەوی ڕابردوو لە سنووری شارەدێی تەقتەقی سەر بە شارۆكەی كۆیە، كچێكی تەمەن 18 ساڵ خۆی دەكوژێت و تا ئێستە بە تەواوەتی هۆكاری خۆ كوشتنەكەی ئاشكرا نەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی تشرینی یەكەم، زانا ڕەسووڵ چالاكی كۆمەڵی مەدەنی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو لە شارەدێی تەقتەق كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە چەكێكی جۆری "تاپڕ" كە هی باوكی بووە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە 
ئەو چالاكە گوتی، ئەو كچە قوتابی پۆلی 12 ـی ئامادەیی بووە بە ناوی "م ـ ی ـ ا" تەمەنی ۱۸ ساڵ، بە چەكێكی جۆری  "تاپڕ" كە هی باوكی بووە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاشكرای كرد، ئێستە تەرمەكە لە پزیشكی دادوەری كۆیەیە و لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەستی پێ كردووە و تەرمەكەش شەو ڕادەستی كەسوكاری كراوەتەوە و پۆلیس پەراوی تەواوەتی كردووەتەوە دوای پرسە گوتەی كەسوكارەكەی وەردەگیرێت.

كوشتن و خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان ئەمساڵ زیادی كردووە و ئەوەیش بەرپرسانی نیگەران كردووە و هۆكارەكەشی بۆ بوونی چەك لە دەستی هاووڵاتییان و زۆربوونی چەكی بێ‌ مۆڵەت دەگەڕێتەوە.




وشە - رامیار جەواد