دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له 29ی حووزه‌یرانی 2007 ئایفۆن ئێس ئی خسته بازاڕه‌وه ئێسته كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كات و به‌نیازه ئایفۆن ئێس ئی دوو بخاته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو له‌باره‌ی نوێترین كاری ئه‌پڵ كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مۆبایلێكی نوێ له جۆری "ئایفۆن ئێس ئی دوو" بخاته بازاڕه‌وه كه تا ئێسته‌یش كار له‌سه‌ر تازه‌كردنه‌وه‌ی دیزاینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
نوێترین سیسته‌می تێدا به‌كارده‌هێندرێت ئه‌ویش "ئای ئۆ ئێس 13"یه
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه كه دیزاینه‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت و نوێترین سیسته‌میشی تێدا به‌كارده‌هێندرێت كه ئه‌ویش "ئای ئۆ ئێس 13"یه، جگه له‌وه‌یش هیچ شتێكی تری له‌باره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه و تا ئێسته‌یش واده‌ی خسته‌نه بازاڕهكهیشی دیاری نه‌كراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.