شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژی ناسراوی میسڕی، له نوێترین هه‌ڵوێستیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له ڕێگه‌ى تویتهكهوه خۆشه‌ویستى خۆى به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌ستێره‌ی میسڕی "محه‌مه‌د سه‌ڵاح" ده‌ربڕیووه ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه.
تا ئێسته به سه‌دان كچ داوای هاوسه‌رگیرییان لێ كردووه
محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریزانێكی به ڕه‌گه‌ز میسرییه و له ناو یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی یاری ده‌كات، هه‌وادارێكی زۆر له‌ناو گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی و دنیادا هه‌یه، وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی تر، تا ئێسته به سه‌دان كچ داوای هاوسه‌رگیرییان لێ كردووه و خۆشه‌ویستی خۆیان به ڕێی جیاواز بۆ ده‌ربڕیوه.
شیرین له تویته‌كه‌ى بۆى نووسیوه، "سه‌ڵاح هاوڕێی ئازیزم و له ئازیه تایبه‌ته‌كانم، هه‌موومان تواناكانت ده‌بینین و شانازیت پێوه ده‌كه‌ین، میسڕ دڵخۆش به به نه‌وه‌ى ئاواى وه‌ك محه‌مه‌دت هه‌یه".
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژێکی ناودارى میسڕییه، ته‌مه‌ن /39 ساڵه/ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ له دایكبووه، ساڵی 2002 ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گۆرانی و کلیپێكه و هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه.