كاڕۆڵ سەماحە خانمە هونەرمەندی لبنانی لە لاپەڕە تایبەتەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بە بۆنەی ئەوەی نوێترین به‌رهه‌مى خۆى به شێوه‌ى ڤیدیۆكلیپ له ڕۆژانى ئاینده به‌ناوى "ماشه‌الله" بڵاو ده‌كاته‌وه نوێترین وێنه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌وهیوایه به‌دڵى هه‌واداره‌كانى بێت
كاڕۆڵ سەماحە، ئاشكراى كردووه كه له چه‌ند ڕۆژى ئاینده له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیووب نوێترین به‌رهه‌مى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه و به‌وهیوایه به‌دڵى هه‌واداره‌كانى بێت و سه‌رنجى خۆیان له باره‌ى به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى بنووسن.
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، لەو وێنەیەی بڵاوی كردبووەوە، كاڕۆڵ زۆر لاوازتر لە دۆخی ئاسایی خۆی دەردەكەوت، بۆیە هەوادارانی پێیان سەیر بوو كە لەو ماوە كەمەدا توانیویەتی بەو شێوە بەرچاوە كێشی داببەزێنێت.
كاڕۆڵ سەماحە، ته‌مه‌ن /46 ساڵه/ لە لبنان لە دایك بووە، لە تەمەنی 26 ساڵییەوە دەستی داوەتە كاری هونەری و تا ئێستە شەش ئەلبوومی گۆرانیی بەرهەم هێناوە، چەندان گۆرانیشی كلیپ كردووە، لە ساڵی 2013 ەوە هاوسەرگیری كردووە، كۆتا كارى جگه له گۆرانى به‌شدارى فلمێكى سینه‌مایى كرد و ئێسته له سینهكانى لبنان نمایش ده‌كرێت به‌ناوى "به ڕێككه‌وت" كه ڕۆڵى سه‌ركى تێدا گیراوه، هه‌وادارێكى زۆرى هه‌سه و كلیپه‌كانى له یوتیووب پڕ بینهرترینن له ناو هونهمهندانى عه‌ره‌بى.