كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆن نوێترین مۆدێلی
تۆیۆتا هیلۆكس (مه‌رزییه) ده‌خاته ڕوو، به ملیۆنان له هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی پیك ئابیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، بكه‌وێته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیكڕن، چونكه ئه‌و مۆدێله‌ی مه‌رزییه، تایبه‌تمه‌ندیی زۆر پێشكه‌وتووی تێدایه و هه‌مووانی سه‌رسام كردووه.
ئه‌و مۆدێله نوێیه بۆ ساڵی 2020 دروستكراوه و گۆڕانكاری زۆری تێدا كراوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مۆدێلی پێش خۆی، دیزاینێكی زۆر كه‌شخه و جیاواز، ڕووی پێشه‌وه‌ی زیاتر چه‌مێنراوه‌ته‌وه و لایته‌كانی زۆرترین تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه و بۆ زۆر حاڵه‌تی ژینگه‌یی جۆری ڕووناكییه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێ.
شوێنی دانیشتن و كوشنه‌كانی فره‌وانتر كراوه و ده‌توانرێ به ئارامی پێنج كه‌س تێیدا دابنیشن، هاوكات تایبه‌تمه‌ندی شوفێریكردنی زیره‌كی تێدا دانراوه، له ڕێی شاشه‌یه‌كی له‌مس ده‌توانرێ زۆر فه‌رمان به ئۆتۆمبێله‌كه بكرێ، به‌و ئامێرانه‌یش پێوه‌ست ده‌كرێ كه به سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس كار ده‌كه‌ن.
زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 36 هه‌زار و 500 دۆلار
جیا له‌وانه سیسته‌می ده‌نگی بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگ زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووه و نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای ده‌نگی تێدا به‌كارهێنراوه، به‌هه‌مانشێوه قه‌باره‌ی تایبه‌كانی 18 ئینجه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی چوار پستۆن و 2.4 لیتر به‌نزین ده‌خوات، هاوكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ دانراوه، ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی Tart – Stop، كه له ڕێی ئه‌مه‌وه به‌نزینی زۆر كه‌متر ده‌سووتێنێت و دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن له‌ناو ده‌بات، له كاتی وه‌ستان له ترافیكه‌كان و له شوێنه قه‌ره‌بالغه‌كان.
پێشبینی ده‌كرێ نرخی ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی مه‌رزییه بگاته 36 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، واته سێ ده‌فته‌ر و 65 گه‌ڵا، هه‌رچه‌نده نرخه‌كه‌ی زۆره، به‌ڵام تۆیۆتا پێشبینی ده‌كات، زۆرترین به‌رهه‌می ئه‌و مۆدێله نوێیه له وڵاتانی كه‌نداو ساغ بكاته‌وه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی ده‌كه‌ن.