سپێنه‌ی هێلكه كه ده‌كه‌وێته به‌شی ژێر توێژاڵ و سه‌ره‌وه‌ی زه‌ردێنه‌ی هێلكه به خۆراكێكی زۆر ته‌ندروست داده‌نرێ، چونكه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می كالۆری و كۆلیستڕۆڵی تێدایه، زۆر به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێژه‌ی چه‌وری جه‌سته‌یان به‌رزه و رێجیم ده‌كه‌ن، هاوكات توێژینه‌وه‌كان زۆر سوودی تریان سه‌لماندووه بۆ ته‌ندروستی ئێسك و دڵ له خواره‌وه ده‌یخه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه، سپێنه‌ی هێلكه نزیكه‌ی 54 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایه و بۆ ته‌ندروستی دڵ و خانه‌كان زۆر پێویسته، هاوكات پۆتاسیۆم یارمه‌تی هاوسه‌نگی په‌ستانی خوێن ده‌دات و ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش خێراتر ده‌كات.
دووه‌م: گه‌شه‌ی ماسوولكه‌كان، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، سپێنه‌ی هێلكه ڕێژه‌یه‌كی باشی پرۆتینی تێدایه، كه زۆر پێویسته بۆ گه‌شه‌ی ماسوولكه و ڕێ له شه‌كه‌تی ماسوولكه‌كان ده‌گرێ و به‌هێزیان ده‌كات و سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
سێیه‌م: ئێسك پته‌و ده‌كات، به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالیسیۆم له پێكهاته‌كه‌ی، ئه‌وا ئێسك به به‌هێزی و پته‌وی و ته‌ندروستی ده‌هێلێته‌وه و خۆراكی پێویستی بۆ دابین ده‌كات.
چواره‌م: پێست ده‌پارێزێت، بڕێكی باشی پێكهاته‌ی كۆلاجینی تێدایه، ئه‌گه‌ر بیخۆن، یان وه‌كو ماسكێكیش به‌كاری بهێنن بۆ پێستتان زۆرترین سوودی لێ ده‌بینن و ته‌واوی كێشه و گرفته‌كانی پێست له‌ناو ده‌بات.