وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه سوپا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هاوكاری یه‌كتربوون له شه‌ڕی داعش، دوای ڕێككه‌وتنی كورد و دیمه‌شق، هێزه‌كانمان وه‌كو ئه‌وه‌ی له گهمارۆدابن و كه‌وتبنه بۆسه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری
ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له نێو ته‌ڵه‌ی سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌د كه به‌ره‌و باكور هه‌نگاو ده‌نێن و سوپای توركیا كه بۆ باشوور ده‌یانه‌وێ بێنه پێشه‌وه، گه‌مارۆ دراون و ئه‌مه‌یشی به كارێكی ناڕه‌وا ناوبرد.
هێزه‌كانی ئه‌سه‌د به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ڕۆن و توركیایش له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ باشوور و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له نێوه‌ندی هه‌ردوولا گیریان خواردووه
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ندی به توركیا و كورد نه‌داوه كه پشتی هیچ لایه‌كیان بگرێ له شه‌ڕی نێوانیان، چونكه ئه‌گه‌ر پشتی كورده‌كانیش بگرین، هێزی ته‌واومان له‌و سنووره نییه كه بتوانن ڕێ له هێرشی توركیا بگرن، بۆیه ئه‌م كاره‌ی كراوه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره‌یه.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌م ڕای گه‌یاند، كه هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كشێننه‌وه، كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایش به ته‌واوی ڕێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بێ به‌زه‌ییانه به به‌رده‌وامی بۆردمانی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بكات.