له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى سووریا هه‌ڵگیرساوه، بۆ یه‌كه‌مجار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێمى سووریا به كارێكى ئه‌رێنى ده‌زانێ و ده‌ڵێ "به بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنوور روونادات".
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى ئازه‌ربایجان بكات، سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌ربڕیوه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریا له كۆبانێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووره‌كان نابینێ" ئه‌ردۆغان گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه به هه‌نگاوى رووسیا ده‌زانێ و به كارێكى ئه‌رێنى وه‌سف ده‌كات.
ئه‌ردۆغان: سوپاى سووریا له كۆبانێ بێت كێشه‌مان نییه
دوێنێ به‌هۆى رێككه‌وتنێك كه له نێوان هه‌سه‌ده و رژێمى ئه‌سه‌د واژوو كراوه، هه‌ندێك له هێزه‌كانى سووریا روویان كرده باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا.
به‌گوێره‌ى دوایین هه‌واڵ كه له‌لایه‌ن روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌سه‌د چوونه‌ته ناو شارۆكه‌ى عه‌ین عیسا و له‌وێ له‌به‌رابنه‌ر هێزه‌كانى توركیا جێگیر كراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌وه‌ته‌ى شه‌ڕى سووریا له كۆتایى 2012 هه‌ڵگیرساوه، دژایه‌تییه‌كى سه‌رسه‌ختى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات و له دژى ئه‌و رژێمه چه‌ك و پاره بە گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌دات.
به‌ڵام ئێسته به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، كێشه‌یه‌ك له بڵابوونه‌وه‌ى ئه‌وان نابینم.