ژمارەی ئاوارەكانی سووریا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە 180 كەس

:: PM:06:10:14/10/2019 ‌
بەهۆی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانەوە ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئێستە گەیشتوونەتە شاری دهۆك.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی هەوڵی داگیركاریی توركیا، ڕۆژئاوای كوردستان بۆردمان دەكرێ‌ و شەڕ و ئاڵۆزی بەردەوامە، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییان ماڵەكانی خۆیان جێ دەهڵێن و ڕوو لە ناوچەكانی تر دەكەن. لەبارەی هاتنی ژمارەیەك ئاوارەی ڕۆژئاوای كوردستان ناوەندی هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ئاوارە لە سووریاوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 14ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا ڕایان گەیاندووە كە ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ئاوارە لە سووریاوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 180 كەسە. ناوەندەكە دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە ژمارەی ئاوارەكان هەفتەی داهاتوو بە تەواوی بەرز دەبنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتێكی لەبارەی ئامادەكارییەكانی هاتنی ئاوارە بۆ كوردستان خستەڕوو تا بەتەواوی شوێنیان بۆ دابین بكرێ‌.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم