كۆمپانیای وه‌ن پله‌س ڕای گه‌یاند، مۆبایلێكی تازه‌ی بۆ كۆمپانیای مهكلارین دروست كردووه كه شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ داناوه و دیزاینه‌كه‌یشی وه‌ك ئۆتۆمبێله‌كانی مهكلارینن.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" به‌باتێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می "وه‌ن پله‌س" بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، مهكلارین كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی دروستكردنی ئۆتۆمبێله و له كارێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وه‌ن پله‌س توانیان مۆبایلێك دروست بكه‌ن كه دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌بێت و جۆرێكی تایبه‌تبێ بۆ كۆمپانیای مكلارین.
وەن پلەس حەوت پرۆ مۆبایلێکی تایبەتە بە کۆمپانیای مکلارین
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به مكلارین، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یشی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یشی هه‌یه كه 6.67 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1440 به 3120 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش رامی 12 گێگابایته و پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 855 پله‌سی بۆ دانراوه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه و وای كردووه له بازاره‌كاندا به 828 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
وه‌ن پله‌س كۆمپانیایه‌كی چینییه تایبه‌ته به دروست كردنی به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و مۆبایل، له 16ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له‌سه‌ر ده‌ستی "پێتێ لوا" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مۆبایله‌كانی شانبه‌شانی به‌هێزترینه‌كان ده‌رۆن و ركابه‌ری دنیا ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه‌كانیان.