ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" ساڵی 2018 دوای تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له دوو توێی شه‌شه‌مین به‌رهه‌می زنجیره كتێبه‌كانی خۆی، كتێبێكی له‌باره‌ی ورده‌كاری و دیوه شاراوه‌كه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 خسته‌ڕوو، بۆ گه‌یشتن به بنج و بنه‌وانی ڕووداوه‌كانی ئه‌و ساته وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت.
كتێبه‌كه به ناونیشانی "ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر" بوو و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس "سه‌رباز عه‌بدولره‌حمان" هه‌موو داتا و ڕاستییه‌كانی كۆ كردووه‌ته‌وه و له كتێبه‌كه‌دا خستوویه‌تییه ڕوو.
سه‌رجه‌م داتا و ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی خیانه‌ته‌كه كۆكراونه‌ته‌وه و له كتێبه‌كه‌دا تۆماركراون تا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ئێسته و داهاتوو بمێنێته‌وه
ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه بریتییه له كۆكراوه‌ی داتا و زانیارییه‌كان، ئامانجیش له‌و كاره ئه‌رشیڤكردنی ڕاستییه‌كانی ئه‌و خیانه‌ته‌یه كه دژ به به‌شێكی خاكی كوردستان ئه‌نجام درا، تا له ئێسته و داهاتوویش نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زانیاری شێواو و ناڕاستیان له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه پێ نه‌گات و له ڕێی ئه‌م كتێبه‌وه ڕاستییه‌كان به به‌ڵگه‌وه بخوێننه‌وه.
كتێبه‌كه له یه‌كه‌م ساڵیادی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خرایه بازاڕه‌وه و له زۆربه‌ی كۆشكه‌كانی كتێبفرۆشی و كتێبخانه‌كانی ناوچه جیا جیاكانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه و له ئێسته و داهاتوویش خوێنه‌ران و توێژه‌ران ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ڕاستییه‌كان و داتا و زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه ده‌ست بكه‌وێت.