شانۆگه‌ریی "په‌یكه‌ره‌كان ده‌دوێن" له بازاڕی پاركی شار له هه‌ولێر سه‌عات چواری عه‌سر به ئاماده‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر نمایش كرا.
یوسف یوسفی ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری په‌یكه‌ره‌كان ده‌دوێن له لێدوانێكیدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بیرۆكه‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه له‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه كه ئێمه ڕۆژانه زۆرێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌بینین كه پێویسته په‌یكه‌ریان هه‌بێت و به‌رده‌وام ئه‌م كه‌سانه له یاد نه‌كرێن و به درێژایی ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه بوونیان هه‌یه، وه‌كو په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه، چونكه بوونی ئه‌م په‌یكه‌ره واته بوونی ژیانی ئازادی گه‌له‌كه‌مان.
شانۆگەرییەکی جیاواز لە هەولێر نمایش کرا
زیاتر گوتی، ئه‌م كاره‌ی من جیاوازتره له كاره‌كانی پێشووترم، چونكه ئه‌م جاره ئه‌كته‌ره‌كان ڕۆڵی په‌یكه‌ر ده‌بینن، به‌ڵام په‌یكه‌رێكی به ئاگا، چونكه په‌یكه‌ره‌كان ئه‌م جاره كۆمه‌ڵگه به‌ئاگا ده‌هێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شته ناشرین و جوانه‌كان له‌یه‌كتری جیا بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، هه‌موو ستافه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كاریان كردووه و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به ئه‌زموون له‌گه‌ڵ قوتابیانی كۆلێژ و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شداریان كردووه.
ئه‌م شانۆگه‌رییه له نووسین و ده‌رهێنانی یوسف یوسفییه و هه‌ر یه‌كه له سه‌بری عه‌بدی و زه‌هڕا نه‌جات و ماریا سامی و په‌یام و ئاراس مه‌جید و محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌كر و فه‌ره‌یدوون میرانی و مسته‌فا عه‌بدوڵا و خالید كۆیی و به‌هێز ستار و حه‌كیم مامه ڕه‌ش و ئوسامه غازی و سمایل شه‌یداین و ڕه‌بیع فارس ڕۆڵه‌كه‌یان به‌رجه‌سته ده‌كرد.
هه‌لێر/ گه‌رمیان گلی