ڤالێری لوندین و ڕۆن ئیلیی.. ڕۆن ئیلی له ڕۆڵی ته‌ڕه‌زان
كوڕی ڕۆن ئیلی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكیی ناسراو به فیلمی ته‌ڕه‌زان، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان له كالیفۆرنیا دایكی خۆی كوشت.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی سانتا باربرا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، ڕۆژی سێشه‌م چه‌ند ده‌نگه ده‌نگێك له ماڵه‌كه‌ی ڕۆن ئیلیی ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی دروست بوو، دواتر كاتێك پۆلیس هاته شوێنی ده‌نگه‌كه، لاشه‌ی ڤالێری لوندین ئیلیی /62 ساڵ/ دۆزرایه‌وه كه ده‌كاته هاوسه‌ری ڕۆن، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی له شه‌سته‌كاندا ڕۆڵی تهڕازنی له فیلمی تهڕهزاندا گێڕا.
به چوار فیشه‌ك دایكی خۆی كوشتووه
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ركه‌وت، بكوژی ژنه‌كه كامیرۆن ئیلی كوڕی كوژراوه‌كه بووه، كه ته‌مه‌نی 30 ساڵان بووه و به چوار فیشه‌ك دایكی خۆی كوشتووه و نیشانه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژنه‌كه به‌جێ مابوون.
پۆلیسه‌كان و میدیاكان هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی برینداربوونی ڕۆن ئیلیی 81 ساڵ نه‌دركاندووه، به‌ڵام پۆلیسه‌كان گوتیان: ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ش به‌په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دواتر كه دۆخی ته‌ندروستی جێگیر بووه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ڕۆن ئیلی ئه‌كته‌رێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكایه و به ڕۆڵبینینی له فیلمی ته‌ڕه‌زان ناوبانگه‌كه‌ی به دنیا ڕۆیشتووه، خاوه‌نی سێ منداڵ بووه له‌و ژنه‌ی كه كاتی خۆی شاجوانی وڵاته‌كه‌ی بووه.