دادوه‌رێك له‌باره‌ى ڕووداوى كه‌یسى ئامانج و لانه و منداڵه‌كه‌یان كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى ته‌مومژاوى ته‌رمه‌كانیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزرایه‌وه گومانه‌كانى خۆى ده‌خاته‌ڕوو و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و دۆسییه به دوو شێوه‌ى جیاواز بخرێته به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌وه‌ی من له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه بینیم و له‌زاری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانییه‌وه، بیستم، ناكرێ سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كه ناو بنرێ خۆكوژیی
ئه‌مڕۆ 17ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، دادوه‌ر قوبادى جه‌لیلزاده له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى كه‌یسى ئامانج بابانى نووسیویه‌تى، ئایا كه‌یسی بابانی و هاوسه‌رو كۆرپه‌كه‌یان ، خۆكوژییه !؟، ئه‌وه‌ی من له شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه بینیم و له‌زاری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانییه‌وه، بیستم، ناكرێ سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كه ناو بنرێ خۆكوژیی.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌پێی ڕووداوه‌كه وه‌ك ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ئه‌وه دوو كه‌یسه ، نه‌ك یه‌ك، گوایه ئامانج بابانی، ته‌قه‌ی له ژن و منداڵه‌كه‌ی كردبێ و هه‌ردووكی كوشتبن - هۆكاره‌كه‌ی نادیاره - ، ئه‌مه‌یان ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی كوشتنی به‌ئانقه‌ست كه یا ئه‌وه‌تا ، سوور بووه و نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه یان هه‌ڵچوونێكی كاتیی بووه و ده‌رئه‌نجام هه‌ردووكی كوشتوون كه ئه‌مه ده‌كه‌وێته به‌ر حوكمی ماده‌ی 406 له یاسای سزادان.
ئاماژه‌ى به حاڵه‌تى دووه‌م ده‌كات و ده‌ڵێت، خۆكوشتنی ئامانج كه گوایه فیشه‌كێكی به سه‌ری خۆیه‌وه نابێت و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ست دابێت ( برینه‌كه شێوه ئه‌ستێره‌یی و بوونی وه‌شمی باروودی و ... ) ئه‌مه‌یان خۆكوشتنه كه له‌یاسای سزای عێراقی دا ، هیچ تاوانێك دروست ناكات، چونكه تاوانكار و تاوانلێكراو له تاكه كه‌سێكا كۆده‌بنه‌وه و ناكرێ لێك جودا بكڕینه‌وه.
دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌م رووداوه به دوو فایلی جیا، ده‌بێ بخرێته به‌رده‌می دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه و ناكرێ تێكه‌ڵ بكرێن و ناو بنرێت خۆكوژى "ئیدی نازانم گه‌ر له پشت په‌رده‌وه شتێكی تر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه هه‌بێت، چونكه خودی كه‌یسه‌كه ده‌یان پرسیار هه‌ڵده‌گرێت".