له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز گێوژ له سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن، به‌تایبه‌تیش له كوێستانه‌كان و گونده سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رۆژانه‌یش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییان و لاوانی سنووره‌كه، بۆ لێكردنه‌وه‌ی رێگایه‌كی دوور و درێژ و پڕ ماندووێتی ده‌بڕن و خواستێكی زۆریشی له‌سه‌ره.
ئاسۆ عومه‌ر یه‌كێكه له دانیشتوانی سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته كه وه‌رزی پایز هاتووه، بڕێكی زۆر گۆیژی سوور و زه‌رد پێگه‌یشتوون، هه‌روه‌ها له‌دوای یه‌كه‌م باران بارینی به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش، هێنده‌ی تر تام و چێژی به‌گۆیژی ناوچه‌كه‌مان به‌خشیووه.
زیاتر گوتی، هه‌ركاتێك وه‌رزی پێگه‌یشتنی گۆیژ ده‌ست پێ بكات و یه‌كه‌م بارانی پایز لێ بدات، تامی زۆر خۆش ده‌كات و خواستی زۆری له‌سه‌ر ده‌بێ.
گێوژی ئەمساڵی پێنجوێن جیاوازە لە ساڵانی پێشووتر
هاوكات یادگار نووری فرۆشیاری گۆیژ له پێنجوێن بۆ "وشه" گوتی، گۆیژ یه‌كێكه له‌و جۆره ماده خۆراكییانه‌ی كه ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز پێ ده‌گات و هاووڵاتییانیش به‌هۆی خۆشی تام و جوانی ره‌نگ و بۆی حه‌زیان لێیه‌تی، له دارستان و كوێستانه به‌رزه‌كانی ناوچه‌كه گۆیژێكی زۆر پێگه‌یشتووه و به‌یانیان زوو ده‌چینه كوێستانه‌كان و لێی ده‌كه‌ینه‌وه و دواتر له‌ناو فه‌رده‌دا ده‌یهێنینه‌وه و له‌لایه‌ن گه‌شتیاران و هاووڵاتییان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوچۆی سنووری پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، ده‌یكڕن و نرخی یه‌ك كیسه‌ی بچووكی گێوژیش به هه‌زار دیناره.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كلیۆمه‌تر له‌شاری سلێمانییه‌وه دووره و خاوه‌نی داری گۆیژه و به‌هۆی بوونی ڤیتامین و سودی زۆری ته‌ندروستی و به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی و خۆڕسكی، یه‌كێكه له ماده زۆر باشه خۆراكییه‌كان بۆ مرۆڤ.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی