سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌راوێزی دیداری لووتكه‌ی وڵاتانی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، كه كورده‌كان تیرۆریست نین و توركیایش به‌رپرس ده‌بێ له زیندووبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و هه‌فته‌ی داهاتوویش سێقۆڵی له‌گه‌ڵ مێركل و جۆنسۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆ ده‌بینه‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد، ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سووریا ڕووی دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوایه، داوایشی كرد كه ئه‌وروپا ژێرخانی سه‌ربازی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنیات بنێته‌وه.
زیاتر گوتی، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كی زۆر ستراتیجییه بۆ ئه‌وروپا و پێویسته توانا سه‌ربازییه‌كانی خۆمان له‌و ناوچه‌یه په‌ره پێ بده‌ین، ئێمه هاوبه‌شێكی ستراتیجی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین و هه‌رگیز ناتوانین هاوبه‌شێكی بچووك و بێ كاریگه‌ری بین.
هێرشه‌كه‌ی توركیا كارێكی گه‌مژانه‌یه و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو
ماكرۆن له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا گوتی، ئه‌نكه‌ره كارێكی گه‌مژانه ده‌كات و ده‌یه‌وێ دووباره داعش زیندوو بكاته‌وه و ناوی له هێرشهكهیشی ناوه، شه‌ڕی تیرۆر، له كاتێكدا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆریست نین.
سه‌رۆكی فڕه‌نسا به زمانێكی تونده‌وه هێرشی زۆری كرده سه‌ر توركیا و گوتی، ئێوه به‌رپرس ده‌بن له دروستبوونه‌وه‌ی داعش و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له ناوچه‌كه تووشی سه‌رسڕمانی كردین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و بۆریس جۆنسۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆ ده‌بنه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كردوویانه‌ته سه‌ر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.