كایه حه‌سه‌ن /18 ساڵ/ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و دوو ساڵه ده‌ستی به كاری مۆدێل كردووه، بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات كه كاندیدی شاجوانی ئاسیایه بۆ ساڵی 2019 و له كێبه‌ركێیه‌كی سه‌ختدایه كه كچانی 60 وڵات تێیدا به‌شدارن.
وه‌ك كایه خۆی ده‌یخاته ڕوو كه هیچ جوانكارییه‌كی بۆ رووخسار و جه‌سته‌ی نه‌كردووه و جوانییه‌كی سروشتی هه‌یه. پێی وایه "هه‌موو مه‌رجه‌كانی مۆدێلی تێدایه له ڕووی كێش و باڵاوه، به‌ڵام زۆربه‌ی مۆدێله‌كانی تر ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدا نییه، به‌ڵكو زۆربه‌یان كاری ڕێكلام ده‌كه‌ن نه‌ك مۆدێل".
ئه‌و به‌شداری چه‌ندان ڕێكلامی بازرگانیی كردووه و له ڤیدیۆ كلیپێكی هونه‌رمه‌ند ئه‌یووب عه‌لی وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی كردووه، شانازی به كاره‌كانی ده‌كات كه پێی وایه پیشه‌یین.
هه‌موو مه‌رجه‌كانی مۆدێلی تێدایه
كایه حه‌سه‌ن له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ شاجوانی ئاسیا، بۆ وشه" زیاتر ده‌ڵێ، "یه‌كێك له سایته فه‌رمییه‌كانی ئێران پێوه‌ندییان پێوه كردم و داوای وێنه‌یان لێ كردم، دواتر پێیان گوتم بۆ ئه‌وه‌ی ببی به كاندیدی شاجوانی ئاسیا، هاتوویته هه‌ڵبژاردن كه تێیدا 60 وڵات به‌شدارن".
"بڕیاره له 28ی ئه‌م مانگه پێشبڕكێكه به‌ڕێوه بچێت و منیش به‌ناوی ئێرانه‌وه به‌شداریم كردووه و هیوادارم بتوانم نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنم" كایه وای گوت.
وشه/ گه‌رمیان گلی