برێت مەكگۆرگ بەرگری لە كورد دەكات و بە ترەمپ دەڵێ "قسەی قۆڕ دەكەی"

:: AM:10:32:19/10/2019 ‌

برێت مەكگۆرك نوێنەری پێشووی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رەخنە لە وتارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەگرێت كە لە ناو ئاپۆرای جەماوەر وەك بانگەشەی هەڵبژاردن دەیخاتەڕوو و هێرشی داگیركاری توركیا بە رووداوێكی بچووك هەژمار دەكات.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەكەیدا باس لەو هێرشە دەكات كە توركیا كردوویەتە سەر رۆژئاوای كوردستان و دەڵێ، "زۆر جار دەبێ رێ بەوان بدەی بۆ ئەوەی بەشەڕ بێن، وەك چۆن دوو منداڵ بە یەكەوە شەڕ دەكەن، دواتر لێكیان دەكەیتەوە، ئێمەش لەوەدا هەر وامان كردووە."
200 هەزار كەس ئاوارە بن و بە سەدان كەس بكوژرێن، پاشانیش بڵێی ئەوە شەڕی دوو منداڵە.

قسەكەی ترەمپ لە تویتێكی كەناڵی MSNBC بڵاو كراوەتەوە و برێت مەكگۆریش وەڵامی ئەو قسەیەی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، "ئەمە قسەی قۆڕە، 200 هەزار كەس ئاوارە بن و بە سەدان كەس بكوژرێن، رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش جەنگەكە بە تاوان هەژمار بكەن، زیندانییەكانی داعش هەڵبێن، ئەمەریكا بنكەكانی خۆی بتەقێنێتەوە یان بۆ رووسەكانی چۆڵ بكات و پاشانیش بڵێی ئەوە شەڕی دوو منداڵە."

پێویستە بگوترێت لە نۆی تشرینی یەكەمەوە هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستی پێ كردووە  و بە هۆیەوە  300 هەزار كەس ئاوارە بوون و بە سەدان كەسیش شەهید بوون.

جەنگەكە دوای ئەوە دەستی پێ كرد كە ترەمپ بڕیاری دا هێزەكانی خۆی لە سووریا بكشێنێتەوە. لە 16ی مانگ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بڕیارەكەی ترەمپی بە كۆی دەنگ رەت كردەوە و دواتر ترەمپیش خێرا جێگرەكەی و وەزیری دەرەوەی رەوانەی ئەنكەڕە كرد بۆ ئەوەی كۆتایی بەو جەنگە بهێنن.

رۆژی پێنجشەم 17ی مانگ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە لەگەڵ توركیا لەسەر ئاگربەستی 120 سەعاتە رێككەوتوون.

ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بە قازانجی توركیایە و باس لەوە كراوە هێزە كوردییەكان بكشێنەوە و سوپای توركیاش ناوچەی ئارام دەپارێزێت.



وشە - سلێمان تاشان