نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان كەم دەكرێتەوە

:: AM:11:26:19/10/2019 ‌

 

زۆری نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان هاووڵاتییانی بێزار كردووە و سەرۆكی لیژنەی تەندروستیش ئاشكرای دەكات، دەمانەوێ بە پڕۆژە یاساییەك لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ڕێكی بخەینەوە.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی تشرینی یەكەم، سەباح مەحموود سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هاووڵاتییان زۆر گلەییان هەیە لە نرخی نەخۆشخانە ناحكوومییەكان و جیاوازی نرخەكانیان.

لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك بێت تا سەرجەمیان یەك نرخ بن

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی گوتی، بەنیازین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بۆ كەمركردنەوەی نرخەكان گفتوگۆ بكەین، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەك بێت تا سەرجەمیان یەك نرخ بن.

باسی لەوەش كرد جێبەجێكردن و چاودێریكردنی زۆری نرخەكان لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستییە و دەسەڵاتی شارەكانە بۆیە پێویستە چاودێری ئەو نەخۆشخانانە بكرێت.

ئێستە زۆری نرخەكان و جیاوازی نرخەكانی نەخۆشخانە ناحكوومییەكان هاووڵاتییانی بێزار كردووە و بەپێی بەدواداچوونێكی  "وشە" بۆ وێنەیەكی تیشكی و سۆنارێك لە نەخۆشخانەیەك بڕی 150 دۆلار وەرگیراوە، لە كاتێكدا ئەوە لە دەرەوەی نەخۆشخانە بڕی 40 هەزار دیناری پێویستە.


 



وشە - رامیار جەواد