لە بارەی دەرهێنانی گونی ژمارەیەك هاووڵاتی لە نەخۆشخانەیەكی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدرێت

:: PM:03:29:19/10/2019 ‌
بەرپرسێكی ڕێكخراوی داكۆكیكار لە مافی كرێكارانی بیانی لە بارەی دەرهێنانی گونی ژمارەیەك هاووڵاتی بەنگلادیشی لە شارێكی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ شەموو 19ـی تشرینی یەكەم، حەمە هەژار سەرۆكی ڕێكخراوی داكۆكیكار لە مافی كرێكارانی بیانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕاستە ژمارەیەك لە كرێكارانی بیانی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك گیراون.

زیاتر گوتی، گرتنی ئەو كرێكارانە بە تۆمەتی نەبوونی ماوەی یاسای لە كاركردنیانە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك دۆسیەی لێكردنەوەی جەستەی كرێكاری بیانی بوونی نییە لە نەخۆشخانەكان.

گونی شەش هاووڵاتی بەنگلادیشی دەكرێت كە ماوەی سێ‌ مانگە زیندانی كراون لە بنكەیەكی پۆلیسی كەركووك

ماوەی دوو ڕۆژەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی لێكردنەوەی گونی شەش هاووڵاتی بەنگلادیشی دەكرێت كە ماوەی سێ‌ مانگە زیندانی كراون لە بنكەیەكی پۆلیسی كەركووك.

هەواڵی لێكردنەوەی گونی ئەو هاووڵاتییە بەنگلادشییانە لە كاتێكدایە پیشتر دەنگۆی كڕین و فڕۆشتنی گون لە لایەن هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هەبوو وەزارەتی تەندروستیش لیژنەیەكی تایبەتی لەسەر پێكهێنا.



وشە - رامیار جەواد