كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین به‌رهه‌می له بازاڕه‌كانی دنیادا بڵاو كرده‌وه كه مۆبایلێكی به‌هێزه و دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ راكێشاوه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین مۆبایلی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلیان به‌ناوی "A11"ه‌وه خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ده‌ڵێ، جوانترین دیزاینمان له‌م به‌رهه‌مه‌دا به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ كوالێتی به‌هێز و سیسته‌مێكی خێرا كه له به‌رهه‌مه‌كانی تردا به‌كارنه‌هاتووه.
ئەم مۆبایلە یەکێکە لە ناوازەترین بەرهەمەکانی ئۆپۆ
ئۆپۆ ده‌رباره‌ی مۆبایله‌كه گوتویه‌تی، ئۆپۆ ئه‌ی 11 خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.50 ئینجه كه به‌سیسته‌می FULL HD كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی سێ و چوار گێگابایتی هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه سانپ دراگۆنی 665 بۆ دانراوه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی باشی پێ به‌خشیوه و وای كردووه 212 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.