كۆمپانیای ئه‌پڵ دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی لاپتۆپی بڵاو نه‌كردبووه‌وه، ئێسته كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نوێترین لاپتۆپی ماك بووكی نوێ به شاشه‌ی 16 ئینج بڵاو بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه لاپتۆپێكی جۆری ماك بووك پرۆ بخاته بازاڕه‌وه به دیزاینێكی گه‌وره‌تر و سیسته‌مێكی به‌هێزتر، به‌ڵام تا ئێسته زانیاریی ته‌واو نییه كه ئایا كه‌ی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
شاشەی لاپتۆپەکە 16 ئینج دەبێ
به‌ڵام ئه‌وه گوتراوه كه لاپتۆپه نوێیه‌كه له جۆری "ماك بووك پرۆ" ده‌بێ، جگه له‌وه‌یش سیسته‌می "ماك ئۆ ئێسی" بۆ داده‌نرێت كه ڤێرژنه‌كه‌ی 10.15.1 بێتا ده‌بێ، ئه‌وه گرینگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه لاپتۆپه نوێیه‌كه شاشه‌كه‌ی 16 ئینج ده‌بێت و دیزاینێكی ناوازه‌ی ده‌بێ، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی هه‌وادارانی ئه‌پڵ.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی ناو كۆمپانیای ئه‌پڵ پێیان گه‌یشتووه كه بۆ كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ لاپتۆپه‌كه له بازاڕه‌كاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.