گەندەڵییەكی گەورەی مەرزەكان ئاشكرابوو

:: AM:11:18:20/10/2019 ‌
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، جێی سەرسوڕمانە، ئەو بەرهەمانەی هێنانیان قەدەغە كراوە ئێستە لە بازاڕەكان هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی تشرینی یەكەم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانكردنی عەلوەی هەولێر گوتی، جێی سەرسوڕمانە كە ئەو بەرهەمانەی ئێمە قەدەغەمان كردبوو لە بازاڕەكان هەموو هەن.

وەزیری كشتوكاڵ گوتی، ترێ‌ و هەنارمان قەدەغە كردووە بێتە هەرێمی كوردستان، كەچی لە بازاڕەكان هەیە، بۆیە ئێمە دەستی بەسەردا دەگرین تا بەرهەمی ناوخۆیی بپارێزین.

ڕۆژی چوارشەمی داهاتووش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەو بابەتە باس دەكرێت 
ئاشكرای كرد، هەندێك لە مەرزەكان بڕیارەكانی حكوومەت جێبەجێ‌ ناكەن، بۆیە پێویستە ڕێكاری توند بگیرێتەبەر و ڕۆژی چوارشەمی داهاتووش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەو بابەتە باس دەكرێت تابزانین ئەو كاسەنە كێن بڕیارەكانی حكوومەت پێشێل دەكەن.

ئەو قسانەی وەزیری كشتوكاڵ لە كاتێكدایە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، بڕیاری قەدەغەی بەرهەمی هەنار و هەنجیر و ترێ‌ ئێستە هەیە و نابێ تا كۆتایی تشرینی دووەم ئەو بەرهەمانە بهێنرێنە كوردستان.



وشە - رامیار جەواد