ئاژانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان له ئه‌وروپا كه به كورتكراوه‌ى "یۆرۆپول" ده‌ناسرێت، هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندووه بۆ ده‌رخستنى ئه‌و ژنانه‌ى كه تۆمه‌تبار و تاوانباران به ئه‌نجامدانى تاوانى ترسناك له ئه‌وروپا.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى BBC ئاژانسه‌كه له ماڵپه‌رى خۆى له ئینته‌رنێت وێنه‌ى ئه‌و ژنه تۆمه‌تبارانه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ڵام به ماسكه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى شوناسى ئه‌و كه‌سانه دیار بێت، ئاخۆ ژنن یان پیاو؟ لێره‌دا ره‌نگه پرسیارى ئه‌وه بكرێت ئایا ئه‌گه‌ر شوناسى ئه‌و كه‌سانه دیار نه‌بێت گرنگى راگه‌یاندنه‌كه‌ى یۆرۆپول چى ده‌بێت؟
له وه‌ڵامدا ئاژانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان ده‌ڵێ ته‌نیا مه‌به‌ستى له‌م كاره ئه‌وه‌یه دووپاتى ئه‌وه بكاته‌وه له ئه‌نجامدانى تاوانى ترسناك تواناى ژنان له پیاوان كه‌متر نییه. هه‌ر چه‌نده ژنانیش تاوانه ترسناكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان ده‌رى ده‌خه‌ن زۆربه‌ى تاوانه‌كان پیاوان ئه‌نجامیان داوه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه له‌باره پێوه‌ندى ژنان به دنیاى تاوانه‌وه له ساڵى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌نجام داوه، ده‌ركه‌وتووه رۆڵى زۆربه‌ى تاوانه‌كان له‌لایه‌ن پیاوه‌نه‌وه ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت رۆلى سه‌ركردایه‌تى به گرووپه تاوانباره‌كان ده‌بینن.
شاره‌زایه‌ك: ئافره‌تان ده‌توانن هه‌مان تاوانى پیاوان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به هاوكارى پیاوان
چ ئامانجێكى سه‌ره‌كى له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى یۆرۆپول هه‌یه؟
ناوى 21 تاوانبارى هه‌ڵاتوو له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانى "تاوان ره‌گه‌زى نییه" له‌م 21 كه‌سه 18یان ئافره‌ت و سێ پیاون، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ى ماسكه‌كانیان لانه‌برێن ئه‌وا ره‌گه‌زیان ده‌رناكه‌وێت.
ماڵپه‌ڕى
BBC ى به‌ریتانى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه یه‌كێك له‌و تاوانبارانه ئه‌لینا بۆزیرفیچه كه ژنێكه به‌وه تۆمه‌تباره نۆ كچى رووسى له رووسیاوه به‌ره‌و ئیسپانیا بردووه، له‌وێ ناچاری كردوون كارى له‌شفرۆشى بكه‌ن. هه‌مان ماڵپه‌ڕى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یه‌كێك له ژنه تاوانباره‌كان ئه‌نجلینا ساكجۆكایه كه یه‌وه تۆمه‌تباره له كچه گه‌نجێكى داوه تا مردووه، ئه‌م رووداوه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه.
كلیه‌ر گۆرگیس گوته‌بێژى ئاژانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان له ئه‌وروپا له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى BBC باسى له‌وه كردووه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى ئاژانسه‌كه‌یان به ته‌واوكه‌رى هه‌ڵمه‌تێك داده‌نرێت كه له ساڵى 2016 وه ده‌ستى پێ كردووه، سه‌باره‌ت به‌و تاوانبارانه‌ى زۆرترین داواكاریان له‌سه‌ره بۆ گرتن و زۆربه‌شیان تاوانى گه‌وره و ترسناكیان ئه‌نجام داوه. ده‌شڵێ "ئاژانسه‌كه‌مان هه‌وڵه‌كانى چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌و هه‌ڵاتووانه بگات، كه له‌و هه‌ڵمه‌ته رۆشناییان خراوه‌ته سه‌ر".
18 ژن وه‌ك تاوانبارى ترسناك له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا داوكراون
كلیه‌ر باس له‌وه ده‌كات ئامانجێكى تریان ده‌رخستنى تواناى ژنانه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا پیاوان به ئه‌نجامدانى تاوانه گه‌وره‌كان له كۆمه‌ڵگا تۆمه‌تبار نه‌كرێن ئه‌و گوته‌بێژه‌ى یۆرۆپول ده‌ڵێ "ده‌مانه‌وێ روونى بكه‌ینه‌وه كه ژنانیش تواناى تاوانى توندیان هه‌یه وه‌ك پیاوان، هه‌رچه‌نده قسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن زۆربه‌ى هه‌ڵاتووه‌كان نێرن".
پێشتر ئاژانسى یۆرۆپول داواى له وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپاى كردووه، ناوى ئه‌و ژنانه بۆ ئاژانسه‌كه بنێرن، كه‌چى سێ وڵات ئه‌وانیش به‌ریتانیا و قوبرس و لۆكسمبۆرگن له‌برى ناوى ژنان ناوى پیاوانیان ناردووه.
به‌رپرسیارێتى ژنان له تاوانه‌كان له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه ده‌یزانین؟
ماریان دۆگان، پسپۆڕ له جینده‌ر و تاوان له زانكۆى كێنت به ماڵپه‌ڕى BBC ى ده‌ڵى یۆرۆپول له‌سه‌ر هه‌قه كاتێك ئه‌و هه‌وڵه‌ى راگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به تواناى پیاوان له ئه‌نجامدانى تاوانه ترسناكه‌كان، به‌راستى ئه‌م جۆره جیاوازییه هه‌یه. دواتر ده‌ڵێ "روون و ئاشكرایه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ تاوانێك ئه‌نجام بدات، ژنانیش تاوانى ترسناكیان زۆر ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ژماره‌ى پیاوان زیاتره.
دۆگان له لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات گرووپه‌كانى مافیا هه‌ڵساون به‌سوود بینین به جیاكارى جێنده‌رى بۆ دابه‌شكردنى رۆڵى تاوانه‌كان، بۆ نموونه ژنان زۆرێكیان به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه تۆمه‌تبار كراون، به ئامانجى سێكس و ماده‌ى هۆشبه‌ر.
ئه‌و شاره‌زاییه ده‌ڵێ زۆرێك له ژنان له سه‌رۆكایه‌تى گرووپه مافیاییه‌كان ده‌دۆزیته‌وه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئه‌وان به ته‌نیا هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن، به‌ڵكو پیاوانیان له‌گه‌ڵ دایه.
دواتر ده‌ڵێ "سه‌باره‌ت به تاوانى بازرگانیكردن به مرۆڤ به مه‌به‌ستى سێكس ئه‌و ژنانه به‌ره‌واله‌ت هسه‌تى خۆیان بۆ ژنان ده‌رده‌خه‌ن تا ده‌یانكه‌ن به قوربانى، سه‌باره‌ت به ماده‌ى هۆشبه‌ریش هاوكار ده‌بن له ئاسانكارى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م مادانه".
سه‌باره‌ت به پیاوانیش ده‌ڵێ "كه‌چى ئه‌و پیاوانه‌ى كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى یۆرۆپول داواكراون، زۆربه‌یان به تاوانى كوشتن بووه".
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌یش دۆگان ره‌خنه له هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌گرێت و ده‌ڵێ "پێموایه یه‌كسان نییه، بڕوام وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جه‌ماوه‌رییه به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كه ناگۆڕێت و ناتوانێ ژن بخاته هه‌مان ئاستى پیاو له تاوانه‌كان، چونكه زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه ده‌زانن ئه‌مه راسته‌قینه نییه".