هەموو خەڵکی دنیا، هەر کە زمانیان دەپژێ، فێری ئەو گوتانە دەبن کە لە دایک و کۆمەڵگەکەیانەوە بۆیان ماوەتەوە ئیتر ئەو زمانە هەرچەند گەورە بێت یان بچووک، پێی دەگوترێ زمانی دایک. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک لە بریتانیا لەدایک بووبێ، زمانەکەی ئینگلیزییە، بەمە هیچ هونەرێکی پێ نەبڕاوە، تا ئەو کاتەی زمانێکی تر دەزانێ.
فێربوونی زمانی دووەم، واتە ئەو کردارەی مرۆڤەکان دەیگرنە بەر بۆ ئەوەی فێری ئەزموون و شێوەی ژیان و هەڵسوکەوت و گوتنی نەتەوە و فەرهەنگێکی تر ببن تا بەهۆیەوە ڕێژەی زانست و ڕۆشنبیری و تەنانەت ڕێژی باری داراییان بەرز ببێتەوە. بەڵام ئایا ڕاستە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیرەکیش؟
نزیكی نیوه‌ی خه‌ڵكی گۆی زه‌وی، جگه له‌و زمانه‌ی خۆیان، زمانێكی تریش ده‌زانن و بۆ كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ندێ شوێنی دنیاش وه‌ك سویسرا و سه‌نگافوره، به فه‌رمی زمانی وڵاته‌كه دوو دانه‌یه و هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌ردووكی ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا نه‌زانینی زمانی تر، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، بۆ نموونه له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك نیویۆرك، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی جگه له زمانی ئینگلیزی، هیچ زمانێكی تر نازانن تا قسه‌ی پێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆسته‌كانیان. ئایا فێربوونی زمانێكی تر، هۆشمان باشتر ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ژیریمان؟
پرۆفیسۆر دێڤید لودن له ڕاپۆرتێكدا كه له ماڵپه‌ڕی "سایكۆلۆجی توده‌ی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و بۆچوونه‌ی باوه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه گوایه ئه‌وه‌ی زمانێكی تر هاوشێوه‌ی زمانی دایكی بزانێ، بۆچوونێكی گه‌مژانه‌یه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا به ده‌گمه‌ن خه‌ڵكی هه‌بن خاوه‌نی دوو زمان بن به هه‌مان توانا و سه‌لیقه و شاره‌زایی، به زۆری زمانێك زاڵه به‌سه‌ر ئه‌وی تردا، بۆیه هه‌میشه كه به زمانی دووه‌م قسه ده‌كه‌ین، پێویستیمان به توانایه‌كی زیاتره، جیاوازه له‌و قسه‌كردنه‌ی به زمانی دایك قسه‌ی پێ ده‌كه‌ین.
پێشتر ئه‌لبێر كۆستا زانای دهروونناسیی ئیسپانی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ته‌لۆنیا كردبوو كه زۆرینه‌یان به هه‌ردوو زمانی كه‌ته‌لۆنی و ئیسپانی ده‌دوێن، ئامانجی ئه‌و كاره‌یان ئه‌وه بوو، ئایا ئه‌وانه‌ی دوو زمان به ڕه‌وانی ده‌زانن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر تواناكانیان دروست كردووه، به‌تایبه‌تی له كاتی بڕیارداندا. زۆر كه‌س پێی وایه، ئه‌وانه‌ی دوو زمان ده‌زانن، له كاتی بڕیارداندا پێویستیان به كۆششی زیاتره و زه‌حمه‌ت ده‌توانن بگه‌نه بڕیار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆستا و هاوڕێكانی پێی گه‌یشتن، جیاوازه له‌م بۆچوونه.
ئەوانەی زیاتر لە زمانێک دەزانن، هەلی زیاتریشیان لە بەردەمە.
پرۆفیسۆر لودن ده‌ڵێ، با جارێ باس له‌وه نه‌كه‌ین چۆن زمانێكی تر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه ده‌كات، چونكه پێشتر زانایانی ده‌روونناسی پێیان وابوو، بیركردنه‌وه ته‌نیا كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌كه له مێشكماندا ده‌خولێته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ر زمانه به شێوه‌یه‌ك له دنیا بڕوانێ، بۆیه وایان ده‌زانی، ئه‌و زمانه‌ی قسه‌ی پێ ده‌كه‌ین، شێوازی بیركردنه‌وه‌مان دیاری ده‌كات، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش پێی ده‌گوترێ "پێداگیریی زمان به‌سه‌ر فكردا" به‌ڵام به ته‌واوی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌گه‌رچی هێشتا له‌ناو خه‌ڵكی بڵاوه و هێشتا به ته‌واوی نه‌سڕاوه‌ته‌وه. خه‌ڵكی ئه‌سكیمۆ ته‌نیا بۆ وشه‌ی "سه‌هۆڵ" 200 به‌كارهێنانیان هه‌یه، ئه‌مه زانیارییه‌كی باوه به‌ڵام دووره له ڕاستی، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كراوه كه خه‌ڵكی ئه‌وێ له‌ناو سه‌هۆڵدا ده‌ژین. لێره‌وه هه‌ندێك له‌و زانیارییه هه‌ڵانه ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌و پرۆفیسۆره پێی وایه، پێویسته له‌جیاتی ئه‌وه، بزانین كه‌سه‌كان له كاتی به‌كارهێنانی زمانی دووه‌مدا، چۆن بڕیار ده‌ده‌ن، بۆیه پرسیاری توێژینه‌وه ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌وڵدانی كه‌سه‌كان به قسه‌كردن به زمانێكی تر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان ده‌كات؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه: به‌ڵێ، به‌ڵام به چه‌ند ڕێگه‌ی جیاواز.
توێژه‌ران له‌و بڕیارانه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی له زمانی دووه‌م و سێیه‌مدا ده‌ری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌باره‌ت به دۆڕان و برده‌وه و سهركێشییهكانن، هه‌روه‌ها ده‌رئه‌نجام و هۆكار و بابه‌ته ڕه‌وشتییه‌كانیان خستووه‌ته ناو تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان، پێشتریش زانیویانه ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه كاتێك ویستوویانه به زمانی دووه‌م و سێیه‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، توانیویانه به ئاسانی جیاوازییه‌كه بدۆزنه‌وه.
بردنه‌وه و دۆڕان و سه‌ركێشی
گریمان ئێسته دۆلارێكت ده‌ده‌مێ بۆ خۆت و یاریی "وێنه یان نووسین" ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دۆڕاندت پاره‌كه‌م ده‌ده‌یه‌وه و برته‌وه پاره‌كه و نیو دۆلاری تریشت ده‌ده‌مێ بۆ خۆت، ده‌شتوانی نه‌یكه‌یت و یه‌ك دۆلاره‌كه‌ت ده‌ستكه‌وێ، ئایا ئه‌م سه‌ركێشییه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی؟ هه‌ڵبه‌ت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی نایه‌وێ قومار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه هه‌یه‌تێ، ده‌ڵێن نه‌خێر یه‌ك دۆلاری مسۆگه‌رمان پێ بێت باشتره له دۆلار و نیوێكی گواناوی.
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی، هێنده‌ی دۆڕاندنه‌كه له مێشكیان گه‌وره‌یه، هێنده بیر له بردنه‌وه‌كه ناكه‌نه‌وه، بۆیه هه‌میشه له سه‌ركێشی ڕا ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به چاوێكی وه‌رزشی ته‌ماشای بكه‌ین، ئه‌مه گره‌وێكی باشه، كه‌واته ئه‌و مه‌ترسییه له سه‌ركێشی، خۆڕسكه له مێشكی كه‌سه‌كاندا و كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاره‌كانه‌وه هه‌یه.
كاتێك كۆستا و هاوڕێكانی ئه‌و كێشه‌یه‌یان له به‌رده‌م به‌شداربوانیان تاقی كرده‌وه كه به دوو زمان ده‌دوێن، ده‌ركه‌وت ئه‌و ترسه‌ی له زمانی دایك بۆ سه‌ركێشی هه‌یان بووه، له زمانی دووه‌مدا نیانه، بۆیه به ئاسانی سهركێشییهكهیان قبووڵ كرد. كه‌واته به‌كارهێنانی زمانی دووه‌م قازانجی پێ گه‌یاندن، چونكه به‌و نه‌سته خۆڕسكییه كاریان نه‌كرد كه به زمانی سه‌ره‌كیی خۆیان له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، بۆیه بڕیارێكی باشتریان دا له‌و بڕیارانه‌ی به زمانی دایك ده‌درێ.
هۆكار و ئه‌نجام
ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌میشه ده‌مانه‌وێ هۆكارێك بۆ ئه‌و ڕووداوانه بدۆزینه‌وه كه دێنه به‌رده‌ممان، بۆیه هه‌میشه ڕاڤه‌ی هۆكاریی بۆ ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ پێوه‌ندییه‌كیشی به ڕووداوه‌كه‌وه نه‌بێ. خورافات و بیره نادروسته‌كان لێره سه‌رچاوه‌یان گرتووه. یاریزانێكی بایسبۆڵ كه پانتۆڵه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه و دوای تۆزێ جوین بنێشته‌كه‌ی فڕێ ده‌دا و به ده‌ستی نیشانه‌ی خاچ دروست ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدا، وا ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌م شتانه بكات، هه‌لی لێدانه باشه‌كه‌ی زیاتره له‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵدا، له كاتێكدا ئه‌م بۆچوونه لۆژیك نییه.
فێربوونی زمانی دووه‌م وامان لێ ده‌كات، ته‌نیا به بیركردنه‌وه بڕیاره‌كان بده‌ین به‌بێ بارگاویبوون به‌و ئه‌رشیڤه زانیارییه‌ی له منداڵییه‌وه له مێشكماندا كه‌ڵه‌كه بووه، بۆیه بڕیاره‌كان به زمانێكی تر سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.