ڕۆژنامه‌وان جۆ پینی له پێگه‌ی "كوارتز" بابه‌تێكی له‌باره‌ی فره‌وانخوازی و هه‌نگاوه‌كانی ڤلادیمێر پوتین و ڕووسیا له كیشوه‌ری ئه‌فریقا خستووه‌ته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له 2015ه‌وه تا ئێسته مۆسكۆ ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ 21 ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقی واژوو كردووه و به فره‌وانی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری بۆ ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا دروست كردووه.
به گوێره‌ی داتاكان قه‌باره‌ی فرۆشی چه‌ك و بازرگانی ڕووسیا له 2009 ته‌نیا 5.7 ملیار دۆلار بووه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقا، به‌ڵام ئێسته بڕه‌كه گه‌یشتووه‌ته 20.4 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكیش لووتكه‌ی ڕووسیا و ئه‌فریقا له ناوچه‌ی سۆچی ڕووسیا به به‌شداری سه‌رۆكی 50 وڵاتی ئه‌فریقا و ناوچه‌كه ببه‌سترێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی مه‌زنتر بنێن و قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
دوای داگیركردنی دوورگه‌ی كریمای ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ڕووسیا و گه‌مارۆكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕووسیا، مۆسكۆ په‌نای بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئه‌فریقا بردووه، پێشتریش جۆن بۆڵتنی ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توندی به تره‌مپ دا، كه چوونی مۆسكۆ بۆ كیشوه‌ری ڕه‌ش، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه له ناوچه‌كه جێگیری كردووه.
له ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه ده‌یه‌وێ گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنان له كیشوه‌ره ڕه‌شه‌كه بكات
بۆڵتن گوتی، كه هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و وڵاتانی ئه‌فریقا له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه، پێویسته به ڕژدی لێی بڕوانرێ و هه‌نگاو بۆ تێكشكاندنی ئه‌و هه‌وڵانه بدرێت، چونكه به‌شی زۆری وڵاتانی ئه‌فریقا هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوان و نابێ ڕێ بدرێ مۆسكۆ هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
ڕووسیا له ڕێی فرۆشتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی و وزه ده‌یه‌وێ له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌ژموون به‌سه‌ر ئه‌فریقا بسه‌پێنێت و ده‌نگی زیاتر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتیوانی خۆی كۆ بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاره له ڕۆژانی 23ی و 24ی ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر لووتكه‌ی ئه‌فریقا و ڕووسیا له هه‌وارگه‌ی سۆچی له ڕووسیا به به‌شداری 50 سه‌رۆكی وڵاتانی دنیا ببه‌سترێت، ئه‌مه‌یش ترسی زۆری خستووه‌ته دڵی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نساوه، چونكه ئه‌و دوو وڵاته زۆرترین هه‌ژموونیان به‌سه‌ر وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌یه.
دیداری لووتكه‌ی ئه‌فریقا و ڕووسیا به‌رهه‌می پێنج ساڵی دیپلۆماسیه‌تی چڕی مۆسكۆیه كه له ڕووی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه، زۆرترین ده‌رفه‌تی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌فریقییه‌كان و ئه‌وانیش له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵاته‌كانیان و بێزاربوونیان له یاریكردنی ڕۆژئاوا به چاره‌نووسیان، ڕوویان له مۆسكۆ كردووه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا كه زۆرترین هه‌ژموونیان به‌سه‌ر ئه‌فریقا هه‌یه ترسیان له جموجۆڵه‌كانی مۆسكۆ هه‌یه
كێشه‌كه ته‌نیا هه‌ر ڕووسیایش نییه، به‌ڵكوو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕووسیا، چینیش به چڕی كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فریقا ده‌كات و كۆربه‌ندی هاریكاری چینی-ئه‌فریقی ڕاگه‌یاندووه، په‌كین دووه‌م به‌هێزترین ئابووری دنیایه و سه‌پاندنی هه‌ژموونی له ئه‌فریقا زۆر له هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ كاریگه‌ری زیاتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.
له‌م دواییه‌یش مۆسكۆ پشتیوانی سه‌ربازی خۆی بۆ نه‌یجیریا له شه‌ڕی گرووپی تیرۆریستی بۆكۆحه‌رام ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ڕێی كۆمپانیا زهبهلاحهكانییهوه زۆرترین گرێبه‌ستی وزه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقا واژوو كردووه، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌دغشقه‌ر و مۆزه‌مبیق و زیمبابۆی و سوودان و باشووری سوودان.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕووسیا بازدانێكی گه‌وره‌یه به‌سه‌ر هه‌ژموونی ڕۆژئاوا كه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه به گشتی و به تایبتی له دوای ڕووخانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1991 به‌سه‌ر جیهانیان سه‌پاندووه، بۆیه ئامانجی پوتین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ هێز و شكۆی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ڕۆژ دوای ڕۆژ له واقیعیبوون نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوایش به به‌رده‌وامی ڕوو له پاشه‌كشه‌ن.
ئێسته 80% چه‌كی هاورده‌كراو بۆ وڵاتانی
ئه‌فریقا له‌لایه‌ن ڕووسیاوه دابین ده‌كرێ و وڵاتانی ئه‌فریقایش متمانه‌ی ته‌واویان به‌رانبه‌ر مۆسكۆ دروست بووه و زیاتر خۆیان له ڕووسیا نزیك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه یاریی به گه‌ل و وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای هاوپه‌یمانی و نزیكیان، به‌ڵام هه‌ركات ویستی لێ نه‌بێ، ئه‌وا له ڕێی خه‌ڵكه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتانی باكوری ئه‌فریقا ڕووی دا، سه‌ركرده‌كانی له ته‌ختی ده‌سه‌ڵات هێنایه خواره‌وه و وڵاته‌كانی به‌ره‌و وێرانی زیاتر برد، به‌ڵام پشتیوانی مۆسكۆ بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د و مانه‌وه‌ی له پشت ڕژێمی به‌عسی هاوپه‌یمانی مۆسكۆ، متمانه‌ی زیاتری لای وڵاتان دروست كردووه، به‌وه‌ی كه مۆسكۆ هاوپه‌یمانه‌كانی نافرۆشێ و بگره له خراپترین حاڵه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بێ له پشتیوانیكردنیان و ڕێ نادات هیچ كات پشتیان به زه‌وی بكه‌وێت.