فۆسفۆری سپی ماده‌یه‌كی كیمیاییه و له گۆگرد ده‌رده‌هێنرێت و به خێرایی له‌گه‌ڵ ئۆكسجین كارلێك ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه، ڕه‌نگێكی شه‌فاف و ڕووناكی سپی هه‌یه و دوای كارلێكی له‌گه‌ڵ ژینگه ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ زه‌ردباو ده‌گۆڕێت، بۆنی هاوشێوه‌ی بۆنی سیره و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵێكی گه‌وره له ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ی بۆمبی فۆسفۆری سپی به‌ر ده‌كه‌وێ، خاك و ئاو و ڕووبار و ڕووه‌ك و ماسی و ژینگه‌كه‌ی و مرۆڤیش به گشتی ده‌سووتێنێت.
ئه‌و سووتانه‌ی له ڕێی فۆسفۆری سپییه‌وه دروست ده‌بێ، زۆر به ئازارتره له سووتانی ئاسایی، كاریگه‌ری ئه‌و ماده كیمیاییه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وا گۆشت و پێستی مرۆڤ ده‌سووتێنێت و ته‌نیا ئێسقانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌هێڵێته‌وه، جیا له‌وه‌یش كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆكسجین ده‌چێته ناو سییه‌كانه‌وه، ئه‌وا ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤیش ده‌سووتێنێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ لێی ڕزگار نابێت و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له هه‌وا پێنجه‌م ئۆكسیدی فۆسفۆر دروست ده‌كات و پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی پله‌ی كوڵاندن، بۆیه به‌ر هه‌ر ته‌نێك بكه‌وێ و هه‌واكه‌ی بگاته هه‌ر شوێنێك به ته‌واوی ده‌یسووتێنێت.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ماده‌یه له‌لایه‌ن
یۆنانییه‌كان له ساڵی 1669 دۆزراوه‌ته‌وه، كه له میز ده‌ریان هێناوه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له سروشت بوونی نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ گۆگرد له ژێر زه‌وی ده‌رده‌هێنرێ و جیا ده‌كرێته‌وه، زۆرترین سه‌رچاوه‌ی گۆگرد كه فۆسفۆریشی تێدایه له ڕووسیا و مه‌غریب و ویلایه‌تی فلۆریدا و تێنسی و یوتا و ئیداهۆی ئه‌مه‌ریكا و له چه‌ند وڵاتێكی تریش بوونی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ گه‌ردیله‌كانی ئۆكسجین یه‌ك ده‌گرێ و هه‌موو شتێك ده‌سووتێنێت و تا ئۆكسجین هه‌بێ ناكوژێته‌وه
وه‌كو چه‌ك بۆ یهمهكجار له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌لایه‌ن ئێرلهندنییهكان به‌كارهێنرا و دواتریش كرێكارانی مانگرتووی ئوسترالیا دژ به حكوومه‌ت ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كارهێنا، له كۆتایی 1916یش به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م بۆمبی فۆسفۆری دروست كرد و له جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌كاری هێنا و له دژی ژاپۆن به چڕی به‌كارهێنرا، دواتر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ڤێتنام و له هێرشی سه‌دامیش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، ڕژێمی به‌عس ئه‌و بۆمبه‌ی به‌كارهێنا و ڕووسه‌كانیش له دژی چیچانییه‌كان ئه‌و بۆمبه‌یان تاقی كرده‌وه.
جیا له‌وانه له جه‌نگی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌عس له 2003 و له شه‌ڕی 2006ی لبنان و له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه به‌كارهێنراوه و ئێسته‌یش توركیا له هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی دژ به ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌م چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌كارده‌هێنێت.
له ڕووی كیمیاییه‌وه، بریتییه له بڵاوه پێكردنی فۆسفۆری سپی كه له چوار گه‌ردیله پێكهاتووه، كاتێك له هه‌وا بڵاو ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئۆكسجین یه‌ك ده‌گرێ، ده‌بێته پێنج گه‌ردیله و دواتر بۆ چوار گه‌ردی فۆسفۆر و 10 گه‌ردیله‌ی ئۆكسجین ده‌گۆڕێ و كاریگه‌رییه‌كانی زۆر خێرا و به‌هێز ده‌بێ، به گشتی هاوكێشهكهی بریتییه له P4 + 5 O2= P4O10، جیا له‌وانه كاتێك له‌گه‌ڵ خاك تێكه‌ڵ ده‌بێ، ترشی فۆسفۆریك دروست ده‌كات و به ته‌واوی خاك بێ كه‌ڵك ده‌كات و وشكی ده‌كات و هیچ ڕووه‌كێكی لێ ناڕوێت.
یه‌كه‌مجار به‌ریتانیا وه‌ك بۆمب دروستی كرد و له جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌كاری هێنا
له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه كیمیاییه، كه ده‌بێته هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگی و سووتانی زۆر، گرفته‌كه له‌وه نییه كه ئاگره‌كه‌ی بكوژێنرێته‌وه، چونكه كاتێك كاریگه‌رییه‌كانی نه‌ما، تا گه‌رده‌كانی فۆسفۆری سپی و ئۆكسجین به یه‌كگرتووی بمێننه‌وه، ئه‌و سووتانه هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ و ناكوژێته‌وه، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و به‌شه‌ی پێست كه ماده‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه، به خێرایی به چه‌قۆ یان به پارچه‌یه‌ك قوماش دابڕووشێنرێ و له جه‌سته بكرێته‌وه، بۆ ڕێگری له كاریگه‌ری دووكهڵهكهیشی باشتر ده‌مامك به‌كاربهێنن، كاتێك جلهكانیشتان به‌ر له‌و ئاماده‌یه كه‌وت، پێویسته به‌ر له‌وه‌ی به پێست بگات، خێرا دای بكه‌نن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
كاتێك به‌ر پێستی مرۆڤیش كه‌وت، پێویسته زۆرترین ئاو به‌خۆی دا بكات، یان خۆڵ به‌ر شوێنی سووتاوییه‌كه دا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی سووتانه‌كه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر تووشی خنكانیش بوون و له ڕێی هه‌واوه چووه ناو سییه‌كان، پێویسته، هه‌وای پاك و ته‌نیا ئۆكسجین هه‌ڵمژن، له ڕێی بوتڵی ئۆكسجینی ئاماده‌كراوه، كه گه‌ردی فۆسفۆر له‌گه‌ڵی یه‌كی نه‌گرتووه.
ئه‌گه‌ر خۆراكی پیسبوو به‌و ماده كیمیاییهیشتان خوارد بێ، پێویسته هه‌ر چۆنێك بێ، خۆتان بڕشێننه‌وه، تا له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ماده سووتێنه‌ره ڕزگارتان ببێت.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی جنێڤی ساڵی 1980 به‌كارهێنانی
فۆسفۆری سپی و بۆمبه‌كه‌ی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و له‌كاتی جه‌نگ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه و به‌كارهێنانیشی به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام هێزی داگیركه‌ری توركیا له سه‌رێكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و تا ئێسته‌یش دنیا هه‌ڵوێستێكی توندی دژ به‌و كاره مه‌ترسیداره نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.