له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر خۆپێشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری به‌یرووتی پایته‌خت و ته‌واوی شاره‌كانی لبنانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مووانی سه‌رسام و تووشی سه‌رسڕمان كردووه، كاره نامۆكانی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌یه، به تایبه‌ت حه‌وی مه‌له و حه‌مام كردن و سه‌ما و ماچی خۆشه‌ویستی و گۆشت برژاندن، كه له هیچ خۆپێشاندانێك ئه‌م دیاردانه به‌دی نه‌كراون.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و دیاردانه به چڕی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له به‌شێكی خۆپێشاندانه‌كان بڵندگۆی مه‌زن دانراوه و سترانی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی لبنانی له‌وانه محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان و سه‌عد مجرد لێ ده‌درێ و لبنانییه‌كانیش به كچ و كوڕه‌وه له‌میانه‌ی خۆپێشاندان هه‌ڵده‌په‌ڕن و سه‌ما ده‌كه‌ن.
ئه‌و دیاردانه زۆر نوێ و جیاوازن كه له خۆپێشاندانه‌كان و له نێو ئاپۆرای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌بینرێن
هاوكات له به‌شێكی تری
خۆپێشاندانه‌كان گۆشت برژاندن و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی گیراوه، كه له چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، هاووڵاتییان بۆ به‌رده‌وامیدان و جێنه‌هێشتنی گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان، له نێو ئاپۆرای خه‌ڵك گۆشت ده‌برژێنن و برسیه‌تی خۆیان ده‌شكێنن و خواردنه‌وه كهولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
هێنانی حه‌وزی مه‌له‌كردن و خۆشۆردن و خۆجوانكردنی كچان و ماچی خۆشه‌ویستان و جۆلانه‌ی پشوودان، بریتین له دیارده دیار و سه‌مه‌ره‌كانی نێو خۆپێشاندانه‌كانی لبنان، كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له دژی ته‌نگژه‌ی قووڵی ئابووری وڵات و پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020ی وڵات هاتنه سه‌ر شه‌قام، كه باجی زیاتر له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌سه‌پێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له ته‌نگژه ئابوورییه‌كه ڕزگار بكرێت.