به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژووره بازرگانی و بۆسه‌ری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی و ژماره‌ی داخستن و یه‌كخستن و بچووككردنه‌وه‌ی كۆمپانیا و كارگه‌كان له توركیا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌یه و له مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر به به‌راورد به مانگه‌كانی پێشوو به بڕی 20.73% زیادی كردووه.
داخستنی كۆمپانیا و كارگه‌كانی
توركیا به‌هۆی هه‌ره‌س و دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی لیره‌یه كه سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن كارگه و كۆمپانیاكانی تووشی زیانی یه‌كجار گه‌وره كردووه، داتاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ڕێژه‌ی داخستن و یه‌كگرتنی كارگه و كۆمپانیاكان له توركیا گه‌یشتووه‌ته 47.83% و ته‌نیا له مانگی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر ڕێژه‌كه له چاو مانگه‌كانی پێشوو به بڕی 20.7% زیادی كردووه.
ئابووری توركیا به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاو ده‌نێ و سه‌رمایه‌داران پاره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن
ته‌نیا ڕێژه‌ی داخستنی كارگه و كۆمپانیاكان له ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 5.50% زیادیان كردووه، به به‌راورد به نۆ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018.
سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخی لیره، سیسته‌می بانكداری توركیایش كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێكه‌وتووه و بانكه‌كان تووشی قه‌رزی یه‌كجار گه‌وره بوون، هاوكات كه‌رتی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی 110 ملیار لیره قه‌رزاره، به‌هۆی مه‌ترسی به‌رده‌وامی دابه‌زینی زیاتری نرخی لیره‌یش زۆرێك له سه‌رمایه‌داران سه‌ره‌ڕای داخستنی كۆمپانیا و كارگه‌كان، ته‌واوی ئه‌و سه‌رمایه‌ی هه‌یانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌گوزانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی مایه‌پووچبوون دوور بكه‌ونه‌وه.