عومه‌ر حه‌مه‌وه‌یس هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز، باس له ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێ، له ڕێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه خه‌رمانێك له ئه‌زموونی ژیان فێر بووم. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هه‌میشه به جۆرێك له ژیان ڕاماوم كه جیاواز له كه‌سانی ئاسایی دركم به شتگه‌لێك كردووه و ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كاروباری ڕۆژانه‌م.
پەیکەرسازی دنیابینی و بیرکردنەوەمی گۆڕی
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، عومه‌ر حه‌مه‌وه‌یس به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌وكاته‌وه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیرام، هونه‌ر بووه‌ته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ژیانم، به جۆرێك له ناخمدا دێت و ده‌چێت كه بیركردنه‌وه و دنیابینیم جیاواز له كه‌سانی ده‌وروبه‌رم گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و هه‌میشه به ڕوونی زیاتر هه‌ستم به جوان و ناشیرینییه‌كانی ژیان كردووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، یه‌كه‌م كارم له‌گه‌ڵ یه‌كێك له په‌یكه‌رسازه‌كانی سلێمانی ڕێككه‌وتم كه په‌یكه‌ری سه‌عید قه‌زاز دروست بكه‌م به‌م توانایه‌ی كه ئه‌وكات هه‌مبوو له هونه‌ره‌كه‌مدا، به ئاستێكی مامناوه‌ند ده‌ستم به دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه كرد و له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌واوم كرد و ئێسته له شه‌قامی پیره‌مێرد له‌سه‌ر یه‌كێك له ته‌لاره‌كانی ئه‌م شه‌قامه دانراوه.
"ساڵی 2012 له‌سه‌ر داوای سه‌رمایه‌دارێكی شاری سلێمانی كه ئاره‌زووی دروستكردنی كاری هونه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی خۆی، دواتر ئه‌م سه‌رمایه‌داره داواكاری دروستكردنی په‌یكه‌رێكی پێشكه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رساز كرد بۆ 12 سواره‌ی مه‌ریوان، منیش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك نموونه‌یه‌ك له كاره‌كانی خۆم كه ده‌لاله‌تی له داواكاری ئه‌م سه‌رمایه‌داره ده‌كرد پێشكه‌شم كرد، دواتر نموونه‌ی كاره‌كه‌ی منی قبووڵ كرد و پاشان ده‌ستم به دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه كرد". عومه‌ر حه‌مه‌وه‌یس وای گوت.
ئه‌و په‌یكه‌رسازه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ساڵی 2012 په‌یكه‌ری پیره‌مێردم دروست كرد كه له سه‌ره‌تای شه‌قامی سابوونكه‌ران له سلێمانی له‌سه‌ر ته‌لاری پیره‌مێرد دانراوه، له ساڵی 2018 په‌یكه‌ری مه‌وله‌ویم دروست كرد، په‌یكه‌ری ژینگه‌پارێزم دروست كرد كه ئه‌م په‌یكه‌ره به خۆشه‌ویستترین په‌یكه‌ری داده‌نێم له ژیانی كاركردنمدا، په‌یكه‌ری فه‌رمانده لیوا حوسێن مه‌نسوورم له ساڵی 2017 دروست كرد و كاره‌كه‌م به هه‌شت مانگ ته‌واو كرد و به ماده‌ی فایبر گڵاس دامڕشتووه و له شاری خانه‌قین له ڕێوڕه‌سمێكی سه‌بازیدا په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
په‌یكه‌رساز عومه‌ر حه‌مه‌وه‌یس /34 ساڵ/ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده و ساڵی 2010 په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌شی شێوه‌كاری ته‌واو كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان په‌یكه‌ری جۆراوجۆره.
هەولێر/ گەرمیان گلی