به‌ر له‌وه‌ى ڤلادیمیر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان كۆببنه‌وه، سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا پلانى وڵاته‌كه‌ى ئاشكرا كرد و گوتى "له چواچێوه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه هاوكارى دانوستاندنى نێوان سووریا و توركیا ده‌كه‌ین".
بڕیاره رۆژى سێشه‌مى داهاتوو هه‌ردوو سه‌رۆكى رووسیا و توركیا كۆ ببنه‌وه، ماوه‌ى دوو رۆژه به‌رپرسانى توركیا لێدوان له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ده‌ن و به راشكاوى ئاشكراى ده‌كه‌ن، خواستێكى زۆریان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌یه.
له‌وانه مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا گوتى، داوا له رووسیا ده‌كه‌ین هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كان له مه‌نبه‌ج و كۆبانێ ده‌ربكرێن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیایش ئه‌مڕۆ باسی له‌وه كرد کە دواى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى گرنگ ده‌نێت.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا چوارچێوه‌یه‌كى بۆ سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ى له سووریا ئاشكرا كرد. لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیكترینا زاهاریفاى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بولگاریا هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ى تورکیا ئاشكرا كرد.
رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه ته‌نیا له دژى كورد واژوو كراوه
لاڤرۆڤ به‌ر له هه‌موو شتێك گوتى "هه‌ڵوێستى رووسیا جێگیره له‌وه‌ى هه‌ر ئاماده‌ییه‌كى سه‌ربازى بیانى به ناڕه‌وا ره‌ت ده‌كاته‌وه". دواتریش گوتى "پێویسته دانوستاندن له نێوان سووریا و توركیا هه‌بێت و مۆسكۆ ئاماده‌یه ئه‌م دانوستانه رێك بخات".
لاڤرۆڤ سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌ى روونتر كرده‌وه و گوتى "ئاشكرایه هه‌ر گفتوگۆیه‌كى سووریا و توركیا ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه بێت كه له ساڵى 1998 له نێوان ئه‌م دوو وڵاته واژوو كراوه".
سه‌باره‌ت به كوردیش لاڤرۆڤ گوتى "ئێمه پاڵپشتى دانوستاندنى نێوان كورد و حكوومه‌تى سووریا ده‌كه‌ین".
ئه‌م قسانه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ له كاتێكدا دێ كه 21 ساڵى رێك به‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه تێپه‌ڕیوه، دوێنێ رێككه‌وتنه‌كه 21 ساڵى ته‌واو كرد، چونكه له 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1998 رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه له نێوان سووریا و توركیا واژوو كراوه.
ئه‌م رێككه‌وتنه به خاڵى وه‌رچه‌رخانى پێوه‌ندى نێوان توركیا و سووریا داده‌نرێت، چونكه دواى دامه‌رزاندنى پارتى كرێكارانى كوردستان له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه، سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، هاوكارى ئه‌م پارته ده‌كات. به‌تایبه‌تى دواى 1984 كه ئه‌م پارته شه‌ڕى پارتیزانى له‌دژى توركیا هه‌ڵگیرساند و سه‌رۆكى پارته‌كه له دیمهشقى پایته‌ختى سووریا جێگیر كرا.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر رێ به توركیا ده‌درێت
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌م جاره رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا نه‌بێت
له‌پاڵ هاوكاریكردنى په‌كه‌كه، چه‌ندان كێشه‌ى تر‌ى كۆن له نێوان توركیا و سووریا هه‌بوو، به تایبه‌تى له بوارى سنوور دا، چونكه شارى ئه‌سكه‌نده‌رۆنه له لایه‌ن توركیاوه داگیر كرابوو. له‌دواى ساڵى 1996 سلێمان دیمیریلى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و كاته‌ى توركیا و مه‌سعوود یهلمازى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كات كه‌وتنه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوانیان بكه‌ن، ئه‌و كات له سووریا حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆمار بوو. ئه‌وه بوو له ئه‌نجامى كۆششه‌كان رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه واژوو كرا.
هه‌ڵبه‌ته رێككه‌وتنه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كى نێوان سووریا و توركیاى چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو زیاتر له به‌رژوه‌ندى توركیا بوو. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت رێككه‌وتنێكى ته‌ناهى بوو له دژى پارتى كرێكارى كوردستان واژوو كرابوو.
رێككه‌وتنه‌كه چوار بڕگه‌ى سه‌ره‌كى له خۆ ده‌گرێت:
1-سووریا به ته‌واوى هاوكارى توركیا بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌سه‌ر سنووره‌كان و هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان بوه‌ستێنێ و عه‌بدوڵا ئوجه‌لان ده‌ربكات.
2- توركیا مافى ته‌واوى هه‌یه به‌رگرى له خۆى بكات و ئه‌گه‌ر هاتوو سووریا هاوكارییه‌كانى بۆ پارتى كرێكاران نه‌وه‌ستێنێ ئه‌وا توركیا مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات له‌و هێرشانه‌ى له‌لایه‌ن پهكەکهوه ده‌كرێته سه‌رى.
3- رێگه به توركیا بدرێت به قوڵى پێنج كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكى سووریاوه له كاتى پێویست بۆ راوه‌دوونانى ئه‌و گرووپانه‌ى ئه‌نكه‌ره به تیرۆریستییان ده‌زانێ.
4- ده‌بێت وا دابنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م رێككه‌وتنه كێشه سنوورییه‌كان كۆتایى هاتووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م رێككه‌وتنه له بهرژوهندهى توركیادایه به تایبه‌تى خاڵى چواره‌مى، كه ده‌بێت سووریا داواى هیچ مافێكى سنوورى نه‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریا به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رووسیا هاته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه پوتین بیرۆكه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى خستووه‌ته سه‌رى ئه‌ردۆغانه‌وه، ئه‌ویش بۆ هه‌موو له‌شكركێشییه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه به‌كار ده‌هێنێ، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م جاره‌یش له به‌رژوه‌ندى توركیا ده‌بێت، چونكه رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا باسى پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كات كه ئه‌وه زۆر له‌وه كه‌متره كه توركیا له هێرشه داگیركارییه‌كه‌ى مه‌به‌ستییه‌تى.