كۆمپانیای ڤۆلڤۆ دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستبووه بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی شۆكت ده‌كات، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسامییە ئەوەیە ئەم بەرهەمە کارەباییە.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل سه‌باره‌ت به نوێترین به‌رهه‌می ڤۆلڤۆ بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ڤۆلڤۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی نمایش كرد له جۆری "XC40" ه‌وه كه زۆر به‌هێزه و خاوه‌ن باشترین و به‌هێزترین بۆدییه، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه نوێترین سیسته‌می سه‌لامه‌تی بۆ داناوه كه له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێكدا سه‌رنشینه‌كان ده‌پارێزێت به رێژه‌ی له %60.
بەهێزترین سیسته‌می سه‌لامه‌تی بۆ دانراوه كه له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێكدا سه‌رنشینه‌كان به رێژه‌ی له %60 پارێزراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه 2.5 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 240 ئه‌سپی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵیدا خاوه‌ن چوار تۆربۆیه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئۆتۆمبێله‌كه زۆر سه‌لامه‌ته بێ و به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی كه بۆی كراوه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر 10 خاڵ 8.0 خاڵیان داوه‌تی له ڕووی باشی و دیازین و سه‌لامه‌تییه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.