دواى پۆستێكى ساده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توڕه‌یى لبنانییه‌كان بوو به بابه‌تێكى ڕژدى سه‌رشه‌قام، تادێت دۆخى ته‌ناهى پایته‌خت نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى له ده‌ست ده‌ربچێت، ئه‌مه‌یش واى كردووه هێزه ته‌ناهییه‌كان زۆربه‌ى شه‌قامه‌كان دابخه‌ن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌مڕۆ به‌هۆى بڵاو بووهنهوهى ڤیدیۆیه‌ك زیاتر خۆپێشاندانه‌كان گه‌وره‌تر بووه.
سهماكهرهكانیش ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت بڕوخێت له لبنان.
ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمهلاتییهكان بڵاو بووه‌ته‌وه و تێدا سه‌ماكه‌رێكى ئافره‌تى شه‌رقى كه لبنانییه دێته ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌ست ده‌كات به سه‌ما، ئه‌مه‌یش به‌چڕى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانى، "سهماكهرهكانیش ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت بڕوخێت له لبنان".
سه‌ماكه‌ره‌كه كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به ڕا گهیاندنهكانى گوتووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خۆپێشاندهكان پێویستیان به وزه و هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وام بوون من بڕیارم داوه تا ته‌واو بوونى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كاتێكى خۆشیان بۆ بڕه‌خسێنم ڕۆژانه.
سه‌ماكه‌ره‌كه گه‌یشتووه‌ته گۆڕه‌پانى شه‌هیدان و ڕهسێكى وروژێنه‌ر به گۆرانى میسڕییه‌وه بۆ خۆپێشانده‌ره‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكنا به‌دواى خۆیدا هێناوه.
هاوكات له به‌شێكی تری خۆپێشاندانه‌كان گۆشت برژاندن و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان وێنه و ڤیدیۆی گیراوه، كه له چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كان، هاووڵاتییان بۆ به‌رده‌وامیدان و جێنه‌هێشتنی گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانه‌كان زۆر كارى سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یش له جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كردووه.
ڕۆژى هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سەدان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانى زیاتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.