دوای پێنج ڕۆژ له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاووڵاتییانی لبنان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی راگه‌یاند، هونه‌رمه‌ندان ڕه‌خنه بارانى ده‌كه‌ن و ئلیسا گۆرانیبێژی ناودار هەر زوو وەڵامی دایەوە.
ئه‌لیسا به سه‌رۆك وه‌زیرانى لبنان ده‌ڵێت ئه‌و چاكسازیانه‌ى ڕات گه‌یاندووه زۆرباشه و دڵنیان كه تۆ ده‌توانى بیكه‌ت به‌ڵام پێت ناكرێت و ناهێڵن بیكه‌ت، ئه‌گه‌ر بكرایه ده‌بوو پێش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بتنا كردبایه، بۆیه گه‌ل به‌م چه‌ند قسه‌ى ئێوه و كه‌سانى تر ئارام نابێته‌وه.
ئه‌مه‌یش بووه دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و خانمه
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو ئلیسا له وڵاتى فڕه‌نسا گه‌وره‌ترین كۆنسێرت به ئاماده‌بوونى هه‌زارن هه‌ودارى بۆیه‌كه‌م جار له پاریس ساز كرد، ئه‌مه‌یش بووه دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و خانمه چوونكه له‌ماوه‌ى پێشتر ڕاى گه‌یاندوبوو كه به‌هۆى بوونى ناوه‌ندى هونه‌رى به مافیا ئه‌و چیتر ئاماده‌نییه كارى هونه‌رى بكات.
هونه‌رمه‌ند
ئلیسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شاژنی هەستەكان ناسراوە، ته‌مه‌ن /46 ساڵه/، ناوی تەواوی ئلیسار زەكەریا خورییە، ئلیسا خاوەنی چەندان بەرهەمی ناوازەیە و لە وڵاتانی عەرەبی هەوادارێكی زۆری هەیە و نوێترین ئەلبوومی ساڵی پار بڵاوی كردەوە، له چه‌ندین به‌رنامه‌ى ناودارى عه‌ره‌بى دادوه‌ر بووه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ستێره‌ى ده‌نگ خۆشى عه‌ره‌بى، خه‌ریكى بارزگانىكردنه به زێڕ و ئه‌لماس.