دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو نامه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه و دواتر به‌رپرسانی واشنتن پشتڕاستی نامه‌كه‌یان كرده‌وه، هیلاری كلینتنی كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی نامه‌كه‌ی تره‌مپ بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه بۆ ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك جۆن ئێف كێندی ئاراسته‌ی نیكیتا خرۆشۆڤی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی كردووه.
له ساڵی 1962 ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان سۆڤیه‌ت و ئه‌مه‌ریكا دروست بوو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بوونی مووشه‌كی ئه‌تۆمی سۆڤیه‌تی له كوبای نزیك ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ترسی خسته دڵی واشنتنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا زۆرترین فشاری كرد، تا دواجار سۆڤیه‌ت مووشه‌كه‌كانی گواسته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز كوبای به‌جێ نه‌هێشت به ئێسته‌وه‌یش كوبا نه‌چووه ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر پێ مایه‌وه.
نیكیتا خرۆتشۆف سه‌رۆكی حزبی شیوعی بوو و له ماوه‌ی 1953 تا 1964 سه‌رۆكایه‌تی سۆڤیه‌تی گرته ده‌ست، له كاتی دروستبوونی ته‌نگژه‌كه‌ی نێوان واشنتن و مۆسكۆیش، جۆن ئێف كێندی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له 16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1962 كێندی نامه‌یه‌كی بۆ خرۆتشۆف نارد و تێیدا به هه‌مان وشه و گوزارشتی نامه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان ده‌ستی پێ كردووه و ئێسته‌یش دۆناڵد تره‌مپ لاسایی كردووه‌ته‌وه.
كێندی خرۆتشۆفی به گه‌مژه ناوبرد و تا ئێسته‌یش كوبای له ده‌ست دایه
كێندی نووسیویه‌تی، مه‌به به گه‌مژه باشه؟ مووشه‌كانت له كوبا ببه ده‌ره‌وه، ئه‌وكاته هه‌مووان ده‌ڵێن، به‌ڵێ، خرۆتشۆف تۆ باشترینی، ئه‌گه‌ر تۆ هاریكار نه‌بی وه‌ك ڕێبه‌ری سۆڤیه‌ت، ئه‌وا هه‌مووان پێت ده‌ڵێن، ئاھـ له‌و گه‌مژه‌یه، له وڵاتی خاشاك ماوه‌ته‌وه و گرێی سۆڤیه‌تی دروست كردووه، تۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌مارگیریم دروست ده‌كه‌ی و دواتر پێوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌م.
دوای ئه‌و نامه‌یه و پاش هاوڕابوونی جیهان و هۆشداریدان به سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌تۆمی دروست نه‌بێ، سۆڤیه‌ت مووشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی له كوبا كشانده‌وه، به‌ڵام هیچ كات ده‌سبه‌رداری كوبا نه‌بوو و بۆ ئه‌مه‌ریكای جێنه‌هێشت و ئه‌و خه‌ونه‌ی ئه‌مه‌ریكای نه‌هێنایه دی، هه‌رچه‌نده واشنتن زۆرترین هه‌ڕه‌شه و گه‌وره‌ترین گه‌مارۆی له‌سه‌ر كوبا دروست كرد.
مامه‌ڵه‌ی ئه‌وكاتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گاڵته‌كردن و به ڕژدی وه‌رنه‌گرتنی دۆسیه‌كه، هاوشێوه‌ی دۆخی ئێسته‌ی توركیا و هێرشه داگیركارییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، پێشبینی ده‌كرێ، هیچ كات توركیا خواستی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ نه‌كات و ناوچه‌كه بخاته ژێر ده‌ستی خۆی و به ته‌واوی داگیری بكات و پاكتاوی نه‌ژادی لێ به‌رپا بكات، وه‌ك چۆن سۆڤیه‌ت له كوبا كردیان و حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كیان له كوبا دروست كرد، كه هیچ كات له بیری شیوعیه‌ت و نزیكایه‌تی و پابه‌ندیه‌تی به‌رانبه‌ر به مۆسكۆ لای نه‌دا و تا ئێسته‌یش لای نه‌داوه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ساڵرۆژی ئه‌و نامه‌یه‌ی كێندی بۆ خرۆتشۆف، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی هاوشێوه و لاساییكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی كێندی، بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا نووسی و بۆی نووسیوه، كارێكی گه‌مژانه مه‌كه، تۆ ناته‌وێ هه‌زاران كه‌س بمرن و منیش نامه‌وێ ناچار بم كه ئابووری توركیا وێران بكه‌م و دواتر ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌كه‌م.
هه‌رچه‌نده توركیا دوای ئه‌و نامه‌یه و هاتنی شاندی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنسی جێگری تره‌مپ و مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆرێك له ئارامی به ئاشكرا دروست كرد و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان واژووكرد، بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵام ناوه‌نده سیاسییه‌كان و توێژه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا پێشتر ته‌نیا هێزه‌كانی له پشتیوانی كورد كشانده‌وه، به‌ڵام له ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ماف به توركیا ده‌دا كه ناوچه‌كه داگیر بكات.
تره‌مپ لاسایی كردووه‌ته‌وه و شاره‌زایان پێشبینی هه‌مان ئه‌نجام ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌میشه سووریا له ده‌ست ده‌دات
پێش ئه‌و ڕێككه‌وتنه توركیا ده‌بوو به نێو به‌رگری چڕ و بێهاوتای هێزه‌كانی كورد بچێته ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڕێخۆشكه‌ری كرد، تا توركیا ناوچه‌كه بێ شه‌ڕ داگیر بكات، ئه‌مه‌یش دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموونه‌وه، به‌هه‌مانشێوه توركیا ڕه‌نگه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له ئاسمانی ناوچه كوردییه‌كان بكشێنێته‌وه، به‌ڵام كاتێك به ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه داگیر ده‌كات، ڕێ به هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا نادات و جیا له گۆڕینی دیمۆگرافی، شوێن پێی خۆی قایم ده‌كات و ناوچه‌كه ڕاده‌ستی هیچ لایه‌ك ناكاته‌وه و بیانووشی پاراستنی ئاواره سوورییه‌كان ده‌بێ، كه ژماره‌یان 3.6 ملیۆن كه‌سه و ده‌یه‌وێ له‌و ناوچه كوردیانه نیشته‌جێیان بكات.
هیلاری كلینتن نامه‌كه‌ی كێندی له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و هیچ شرۆڤه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی نه‌كردووه و ته‌نیا نووسیویه‌تی له
ئه‌رشیڤ دۆزیومه‌ته‌وه و چه‌ند خاڵێكی له دوای ئه‌و دوو وشه‌یه داناوه و ئه‌مه‌یش به شرۆڤه‌یه‌كی بێده‌نگ داده‌نرێ و ده‌یه‌وێ بیری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێنێته‌وه، كه چۆن كێندی ده‌سبه‌رداری كوبا بوو له به‌رانبه‌ر كشاندنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان كه ئه‌وكاته جیهان هه‌موو دژی سۆڤیه‌ت وه‌ستانه‌وه، به‌هۆی بردنی مووشه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ناوچه‌كه و هه‌نگاونانی بۆ دروستكردنی جه‌نگی ئه‌تۆمی، ئێسته‌یش تره‌مپ كورده‌كان له هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا دوور ده‌خاته‌وه و ئه‌وانیش ناچار ده‌كات، ببن به هاوپه‌یمانی ڕووسیای ئێسته، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و هێزی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ده‌دات.