كۆمپانیای گووگڵی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوه، خزمه‌تگوزاری نه‌خشه و جی پی ئێس له ئاپی "Maps" نوێ بكاته‌وه و به ڤێرژنێكی نوێ و پڕ له تایبه‌تمه‌ندی بیخاته خزمه‌تی به‌كارهێنه‌رانه‌وه، به تایبه‌ت بۆ شۆفێران زۆر ئاسانكاری تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای گووگڵ بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، تا ئێسته‌یش نه‌خشه‌كانمان زۆرترین هاریكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له خاڵی ئه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست بگه‌ن به خاڵی بی، كه ده‌یانه‌وێت بۆی بچن، ئه‌مه له هه‌موو شار و شارۆكه و ته‌واوی گۆی زه‌وی بۆ هه‌موو خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر كراوه.
ئاماژه‌ی داوه، له‌م دواییه ده‌ستمان به پێداچوونه‌وه كردووه و ده‌مانه‌وێ ته‌واوی نه‌خشه‌كانمان بۆ هه‌موو ناوچه‌كان نوێ بكه‌ینه‌وه و تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێز و باشتری تێدا به‌رجه‌سته بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی شوفێران له‌كاتی ڕۆیشتن بۆ هه‌ر شوێنێك بتوانن به ئاسانكاری زیاتره‌وه بێ هیچ سه‌رئێشه‌یه‌ك پێی بگه‌ن.
نه‌خشه نوێكه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌پده‌یتی ئۆنلاینی ده‌بێ و له شه‌قامه گیراوه‌كان و شوێنی ڕووداوه‌كانیش ئاگادارتان ده‌كاته‌وه
یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌خشه‌ی نوێی گووگڵ، خستنه‌ڕووی شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر شوفێری دروست ده‌كه‌ن، به‌هۆی هه‌ڵكه‌ندن و چاككردن بێ، یان باری كه‌شوهه‌وا، واته به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین به به‌رده‌وامی ئه‌پده‌یت ده‌كرێته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هێنده به‌هێز ده‌بێ، ته‌نانه‌ت له بوونی ئۆتۆمبێلی تێكچوو و پهككهوتوویش له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی پێیدا ده‌ڕۆن ئاگادارتان ده‌كاته‌وه.
جیا له‌وانه نه‌خشه نوێكه شوێنی ڕادار و چاودێری خێرایی و كامێرای تۆماركردنی خێرایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به وردی ده‌خاته ڕوو، له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش به ده‌نگ و تێكست شوفێر ئاگادار ده‌كاته‌وه.