به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستیت، سه‌ره‌ڕای خه‌وێكی باشت كردووه و زۆر پشووت داوه، به‌ڵام هه‌ست به
شه‌كه‌تی زۆر ده‌كه‌یت، شاره‌زایان ئه‌مه بۆ هۆكاری زۆر خواردنی شیرینی و خۆراكی ئاماده‌كراو ده‌گێڕنه‌وه و ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه به‌یانیان دوای له خه‌و هه‌ستان و له ژه‌می به‌یانیدا ئه‌و خۆراكانه بخۆین كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین و كانزاكان، گرنگترین خۆراكه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: باوی، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه و ڕیشاڵ و چه‌وری سوودبه‌خش و بڕێكی باشی ڤیتامین Bی تێدایه، هه‌روه‌ها بوونی مه‌گنیسیۆم له پێكهاته‌ی وا ده‌كات شه‌كه‌تی له‌ناو بچێ و هه‌ست به نوێبوونه‌وه و بووژانه‌وه و به‌هێزی و پڕ وزه‌یی جه‌سته‌تان بكه‌ن.
شه‌كه‌تی به‌یانیان چییه و بۆچی له خه‌و هه‌ڵده‌ستین و دوای پشوودانێكی زۆر كه‌چی هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌ین
دووه‌م: مۆز، ڕێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تێدایه و ئاستی شه‌كر له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و مه‌گنیسیۆم و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایه، پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته به به‌رده‌وامی مۆز له ژه‌می به‌یانیان بوونی هه‌بێت.
سێیه‌م: سپێناخ، فۆلات و ئاسن و ڤیتامین Cی تێدایه، وزه‌ی باش بۆ جه‌سته دابین ده‌كات، یه‌كێك له كێشه‌كانی شه‌كه‌تی، كه‌می ئاسنه كه وا ده‌كات بێ وزه و بێ تاقه‌ت بن، به‌ڵام كاتێك سپێناخ ده‌خۆیت، ئه‌وا ئه‌و كێشه‌یه له‌ناو ده‌چێ و هه‌ست به توانا و به‌هێزی خۆتان ده‌كه‌ن و هیچ شهكهتییهكتان نامێنێت.
چواره‌م: خورما، جیا له تامه شیرینه‌كه‌ی، به ئاسانی هه‌رس ده‌كرێ و وزه‌یه‌كی زۆر به له‌ش ده‌دا و سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كالیسیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و زینك و ئاسنه، زۆرترین سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌توانرێ ڕۆژانه دوو ده‌نك خورما له به‌یانیان بخۆن.