دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پاشماوه‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر دوو خاڵی ته‌ناهی هێزه‌كانی عێراق له كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به‌وهۆیه‌وه دوو سه‌ربازی عێراقی كوژرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سوپای عێراق هاتووه، هێزه‌كانمان له دوو ڕه‌بیه‌ی ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بوونه‌وه و سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌یش به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمۆبێلێكی هێزه‌كان ته‌قێنراوه‌ته‌وه، كه بووه‌ته هۆی كوشتنی دوو له سه‌ربازه‌كانمان.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوای ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆریستان به چڕی ده‌ستیان به گولـله بارانكردنی دوو خاڵه‌كه كرد كه پڕبوون له سه‌رباز، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی ساتره‌كانیانه‌وه، هیچ زیانێكی ئه‌وتۆیان پێ نه‌گه‌یشت و به په‌له‌یش ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه و وه‌ڵامی توندی چه‌كداره‌كانی داعش‌یش درایه‌وه.
سه‌ره‌تا بۆمبێكی چێنراویان به ئۆتۆمبێلێكی سوپا ته‌قاندووه‌ته‌وه و دوو سه‌رباز به‌وهۆیه‌وه كوژراون
ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی تیرۆریستان له كاتێكدایه كه زۆرێك له شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هێرشه‌كه‌ی توركیا هۆكارێكی سه‌ره‌كی و ده‌رفه‌تێكی مه‌زن ده‌بێ، بۆ داعش تا دووباره خۆی ڕێك بخاته‌وه و ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی بگه‌ڕێنێته‌وه.
هاوكات هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هۆشداریان به دنیا دا كه زیاتر له 10 هه‌زار گیراوی داعش له گرتووخانه‌كانیان هه‌ن و له ئه‌نجامی هێرش و بۆردمانه‌كانی توركیا مه‌ترسی هه‌ڵاتنیان له‌سه‌ره و به‌شێكیشیان هه‌ڵاتوون.