فرانسوا هۆلاندی سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی داخ و نیگه‌رانی خۆی ڕاگه‌یاند، كه دۆخی سووریا به‌و ئاراسته ده‌ڕوا و دووپاتی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خه‌ونی سه‌ركه‌وتنیان مه‌حاڵ بوو، گه‌یشتوون به سه‌ركه‌وتن، له به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه بۆ ڤلادیمێر پوتین و ئێسته‌یش بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
ئه‌و قسانه‌ی هۆلاند له دیدارێكی بوو له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس" و گوتی، ئه‌وه‌ی له قۆناغی كۆتایی ململانێی سووریا ڕوو ده‌دا، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه هیچ كه‌سێك خواستی سه‌ركه‌وتنیانی نه‌بوو، له‌وانه سه‌ركه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی سووریا، ئێسته‌یش هێرشی توركیا و سه‌ركه‌وتنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له داگیركردنی خاكی سووریا و كۆمه‌ڵكوژی كورده هاوپه‌یمانه‌كانمان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا، پوتین كه به دروستكه‌ری ئاشتی له سووریا ناوی ده‌هێنرێ، به ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی و كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كان له سووریایه، به‌ڵام ئه‌ویش بووه‌ته سه‌ركه‌وتووترین كه‌س له دۆسیه‌ی سووریا.
قوربانی كورد و هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ئه‌سه‌د و توركیا و ڕووسیایه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش كه ئێمه‌یش یه‌كێك بووین له سه‌ركرده‌كانی، به پشتیوانی كورد توانیمان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به ده‌ست بهێنین، به‌ڵام ئێسته هه‌مووان سه‌یری ئه‌و هاوپه‌یمانه‌مان ده‌كه‌ن، تا ببێته قوربانی بۆردمانی توركه‌كان و ده‌رگای زیندانه‌كانیش به ڕووی چه‌كداره گیراوه‌اكن بكرێته‌وه و دووباره جیهان تووشی ئاشووب و فیتنه بكه‌نه‌وه.
ئه‌و دیداره‌ی
هۆلاند به‌هۆی ده‌رچوونی كتێبه‌كه‌ی بوو به ناوی "كاردانه‌وه له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی دیموكراسی" كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاو ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كه پێویسته وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی داوای ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بكه‌ن، چونكه هه‌مووان به‌شێكن له هاوپه‌یمانییه‌كه و نابێ ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بخاته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی گشت ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش.