هەولێر و بەغدا لە رێککەوتن نزیک بوونەوە

:: AM:11:09:22/10/2019 ‌
بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەگەڵ حكوومەتی عێراق نزیك بووینەتەوە لە ڕێكکەوتن.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تشرینی یەكەم، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، لە دانوستاندنەكاندا لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا نزیكبووینەوە لە رێككەوتن.

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكان گوتی، گفتوگۆكان بەردەوامە و پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و بۆیە هیوادارین بگەین بە ئەنجامێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بێت.

گفتوگۆكان بەردەوامە و پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە 
باسی لەوەشكرد، هەرێمی كوردستان ئێستە ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی ئەو ئاوارانەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بكرێت و پێداویستییەكانیان بۆ دابین بكرێت.

دزەیی باسی لە كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ‌ كرد لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كە بە فیشخابوور تێدەپەڕێت و بە كێشەی نەزانی، بەڵام ئەوەیشی نەشاردەوە، ئەو دەروازەیە پێویستی بە لایەنی سێیەم هەیە، چونكە بە سووریا تێدەپەڕێت.

هەرێمی كوردستان و عێراق لە گفتوگۆكانیان بەردەوامن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێكەوتن بۆ بودجەی ساڵی 2020.



وشە - رامیار جەواد