بەرپرسێكی شارەوانی هەولێر له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و كەسێكی تر لە شوێنی ده‌ستبه‌كار بوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" هۆی لادانی ئەو بەرپرسە "كەمتەرخه‌می لە كارەكانیدا بووە.
ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" عەبدوڵا شەمسەدین وەك بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج دەستبەكار بوو، لە شوێنی بەڕێوەبەری پێشوو كه بەهۆی كەمتەرخەمی لە كارەكەی دوور خراوەتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە، عەبدوڵا شەمسەدین وەك بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج دەستبەكار بووە و كۆبونەوەیەكی ئەنجام داوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆك بەشەكانی شاره‌وانییه‌كه‌ی، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگەداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوكاری هاووڵاتییان.
بۆ ئەوەی كەسانی شیاو لە شوێنەكان دابندرێن
لابردنی بەڕێوەبەر و بەرپرسان دەستی پێ كردووە بۆ ئەوەی كەسانی شیاو لە شوێنەكان دابندرێن و پێشبینی گۆڕینی چەند بەرپرسێكی تری هەولێریش دەكرێت لە داهاتوودا.
لە مانگی ڕابردوودا ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر، پارێزگاری هەولێر هاته گۆڕین و له شوێنی نه‌وزاد هادی، فرسەت سۆفی وه‌ك پارێزگار دەستبەكار بوو، ئەوەیش بە دەنگدان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دوای ئه‌وه‌ی هادی داوای بەخشینی له پۆسته‌كه‌ی كرد.
هه‌ولێر له شه‌ش شاره‌وانی پێك دێت كه هه‌ریه‌كه‌یان ناوچه‌یه‌كی پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌گشتیی زۆر بێسه‌روربه‌ری له كاروباری شاره‌وانیدا به‌دی ده‌كرێت.