ژمارەیەک سەربازی عێراقی بەهۆی هێرشی داعش بۆسەر كیڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و شارۆكه‌ی خورماتوو کوژراو و بریندار بوون.
دوو سه‌ربازی عێراقی كوژراون و سێی تریش بریندار بوون
ئەمڕۆ سیشەم 22ی تشرینی یەکەم، عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ده‌ره‌نگانی ئه‌مشه‌و داعش له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێرشی كردۆته سه‌ر كیڵگه نه‌وتییه‌كانی عه‌لاس له سنووری شاره‌دێی ئامرلی و شارۆكه‌ی خورماتوو له پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
زیاتر روونی دەکاتەوە، تیرۆریستان لەدوای خۆیان ده‌ستیان كردوه به بۆمبڕێژكردنی رێگه‌یه‌كی خاكی و به‌و هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی عێراقی كوژراون و سێی تریش بریندار بوون.
مه‌نار عه‌بدول وەنهلب، په‌رله‌مانتاری قەڵای جه‌ماوه‌ری نیشتمانی له سه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دین دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه‌ی به ناجێگیر پێناس كرد .
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ "وشە" دووپاتی دەکاتەوە، داعش له ناوچه‌كانی نێوان دیاله و سه‌لاحه‌دین خۆی رێكخستووەتهوه و بوون بە مترسییەکی گەورە بۆسەر ناوچەکە.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی