ئەندامێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیه بۆ گۆڕینی حكوومه‌تی عێراق و بڕیاره 26ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه و تێیدا داواكاری خۆپیشانده‌ران تاوتوێ بكرێت.
پەرلەمان بڕیارێک دەردەکات و حکوومەت رادەسپێرێت جێبەجێی بکات
ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی یەکەم، د.میاده نه‌جاڕ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت حكوومه‌ت ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه و حكوومه‌تی كار بهرێكهر دروست ده‌كرێت، تەنیا له راگهیاندنەکانەوە باسی لێوه كراوه و بڕیاره 26ی مانگ په‌رله‌مان كۆ ببیته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران و سڕكردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بكات.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاری خۆپیشانده‌رانین به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانە و دژی گۆڕینی حكوومه‌تین، چونكه ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه و هه‌ر حكوومه‌تێكی دیكه بێت، ناتوانێ هه‌موو كێشه‌كانی 15ساڵی ڕابردوو به‌یه‌ك جار چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین حكوومه‌تی ئێستا له كاری خۆی به‌رده‌وام بێت.
بڕیاره رۆژی هەینی جارێكی دیكه له عێراق خۆپیشاندانەکان دەست پی بکەنەوە و په‌رله‌مانیش رۆژێك دواتر كۆ ده‌بێته‌وه و گفتووگۆ له‌باره‌ی داواكارییه‌كانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێک دەر بکات و حكوومه‌ت جێبه‌جێی بكات.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم