کەجەکە لەبارەی تیرۆرکردنی دوو کادیرەکەی روونکردنەوە دەدات

:: PM:02:19:22/10/2019 ‌
كەجەكە زانیاری نوێ‌ لەسەر دوو سەركردەكەی ئاشكرا دەكات لە چیای ئەزمەڕ کە لە سلێمانی كرانە ئامانج و دەڵێ بۆ چارەسەر هاتبوونە نەخۆشخانەیەكی سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی تشرینی یەكەم، كۆما جڤاكێن كوردستان ناسراو بە كەجەكە لە ڕاگەیەندراوێك دا ئاشکرای کردووە، لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەكەمی 2019 دوو هەڤاڵمان بە ناوەكانی دەمهات عەگید لە باشووری كوردستان لەگەڵ جەمیل ئەحمەد كە پێشتر لە شەڕدا بریندار ببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی كردبوو، لە لایەن هێزی نێودەوڵەتی و دەولەتی تورك و هاوبەشە قێزەونەكانیان شەهید كران.

بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكانیشی تێدایە
باس لەوەكراوە، هەردوو كادیرەكەی كەجەكە بە هۆی كێشەی تەندروستییەوە سەردانی سلێمانییان كردبوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئاسمانیدا شەهید كران. ئەم هێرشە جارێكیتر نیشانەی ئەوەیە پیڵانگێڕی نێودەوڵەتی لە چوار پارچەی كوردستان بەردەوامە ئەم پیلانگێڕییەی كە لە لایەن دەوڵەتی توركی فاشیستی داگیركەر ئەنجامدراوە، بێگۆمان دەستی هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەكانیشی تێدایە. 

ئاشكرا كراوە، دەزانرێت كە دەوڵەتی فاشیستی تورك پێشتریش هەڤاڵەكانمانی كە خەباتی نەتەوی و دیپلۆماسییان دەكرد بە هەمان شێوە و بە هاوكاری سیخورەكانیان شەهید كردووە. هەم ئەم هەڤاڵانەمان و هەڤاڵانیی ترمان لە ئەنجامی پلانێكدا بوونەتە ئامانج.

ئەو ڕوونكردنەوەیەكی كۆما جڤاكی كوردستان لە كاتێكە ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی دوای حەوت ڕۆژ لە ڕووداوەكە ئاشكرای كرد بەهۆی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەو هێرشە ئەنجام دراوە.





وشە - رامیار جەواد