كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی دوو کادیری باڵای له شاخی ئه‌زمه‌ڕ بڵاو كرده‌وه و دوای ئه‌و زانیارییانه‌یش ئاسایشی سلێمانی ناچاربوو راگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌کە بڵاو بكاته‌وه.
ڕۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، تەرمی دوو كه‌س له شاخی ئه‌زمه‌ڕ دۆزرایه‌وه و پۆلیسی سلێمانی رای گەیاند، رووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆک بووە، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاسایش له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدا، كه‌جه‌كه ڕای گه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه به‌رپرسی باڵای ئەوانن و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركییه‌وه كوژراون.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه ته‌رمه‌كانیان له شاخی ئه‌زمه‌ڕ دۆزاریه‌وه، به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه‌ن
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، كۆماجڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه ته‌رمه‌كانیان له شاخی ئه‌زمه‌ڕ دۆزاریه‌وه، به‌رپرسی باڵای په‌كه‌كه‌ن و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی سه‌ردانی سلێمانییان كردووه.
كه‌جه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، سه‌یدخان ئایاس ناسراو به ده‌مهات عه‌گید كه له باشووری كوردستان كاری ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌سه‌ر ئرماك ناسراو به جه‌میل ئامه‌د كه مئهندامی سه‌نگه‌ر بووه، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه له سلێمانیی بوون، به پشتیوانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوكاره نۆكه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به ئامانج كراون.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی كه‌جه‌كه 30 خوله‌كی پێ نه‌چوو ئاسایشی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له ڕووداوێكی نادیار له ئه‌زمه‌ڕ كوژران ئه‌ندامی په‌كه‌كه بوون.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئاسایشی سلێمانی له 15ی ئه‌م مانگه‌وه تا بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی كه‌جه‌كه بۆچوونی زۆری دروست كردووه و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی توركیا له خاكی سلێمانی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دانراوه ئه‌وه‌یش له پێناو زویر نه‌بوونی توركیا له یه‌كێتی.