له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، چالاكییه‌كانی شه‌شه‌مین ڤیستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستی پێ كرد و بۆماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وڵاتانی لوبنان، ئێران، توونس، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و چیلی لە فێستیڤاڵەکەدا به‌شدار ده‌بن
ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی یەکەم، حه‌سه‌ن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، كاره‌كانی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستی پێ كرد و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد ، له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان، شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه، كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵ و خورماتوو له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارن و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، وڵاتانی لوبنان، ئێران، توونس، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و چیلی به‌شدار ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان دووپاتی دەکاتەوە، له كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه و له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا خه‌ڵات به‌سه‌ر گرووپه به‌شداربووه‌كان دا دابه‌ش ده‌كرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی