لبنان.. راپەڕینی جەماوەری بەردەوامە و گۆڕانكاری لە حكوومەت دەكرێت

:: PM:05:22:22/10/2019 ‌

خۆپێشاندانەكانی لبنان لە پێنجشەمی رابردووەوە بەردەوامن و راوێژكاری حكوومەتی لبنانی رای گەیاند كە ژمارەیەك هێزی سیاسی پێشنیازی گۆڕانكاری ویزاریان لە حكوومەت كردووە و ئەو بابەتە لە چەند رۆژی داهاتوو یەكلا دەبێتەوە، لەوكاتەی ئەو وڵاتە بەدەست پەككەوتنی جموجۆڵەكانی ژیان دەناڵێنێت بەهۆی ناڕەزایەتییەكانی دژ بە حكوومەت. 

نەدیم منلا، راوێژكاری حكوومەتی لبنان ئەو گۆڕانكاریانە لە حكوومەت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو یەكلا دەبێتەوە ئەگەرچی نەگەیشتووەتە ئاستی گفتوگۆی رژد و سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانیش ئەوەی رانەگەیاندووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت وەڵامدانەوەی كۆمەكبەخشانی بیانی بۆ چاكسازییەكانی حكوومەت زۆر ئەرێنی بێت و ئەوەش پەیامێكی باشە بەوەی وڵات توانای مامەڵەی لەگەڵ كورتهێنانی بودجە هەیە.

رێژەی گەشەسەندن سفر%یە و تێكڕای بێكاریش گەیشتووەتە 37%
لەو كاتەی چاوەڕوان دەكرێت رێژەی گەشەسەندن لە لبنان لە 2020 بگاتە سفر%، دوێنێ بەهۆی بەردەوامی خۆپێشاندانی جەماوەری دژی حكوومەتی لبنان و سیاسەتەكانی ئەو حكوومەتە زنجیرەیەك رێوشوێنی راگەیاند لەوانە چەند چاكسازیەك كە ماوەیەكی زۆرە دوای دەخات بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی. جیا لە كەمكردنەوەی مووچەی وەزیر و پەرلەمانتارانی بۆ نیوە.

لەبارەی دۆخی تەناهی لبنانیشەوە هێزە تەناهییەكان هەوڵی رازیكردنی خۆپێشاندەران دەدەن بە كردنەوەی رێگەوبانەكان بە شێوازی ئاشتیانە، ئەگەرچی تا ئێستە پەنای بۆ بەكارهێنانی هێز نەبردووە، لەوكاتەی لە پێنجشەمی رابردووەوە دۆخی ئەو وڵاتە بە ئاڵۆزییەكی گەورەدا تێپەڕ دەبێت و ئەمڕۆش قوتابخانە و  بانكەكان داخرابوون.

لبنان یەكێكە لە قەرزارترین حكوومەتەكانی دنیا و زۆرینەی پارتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە لەو حكوومەتە بەشدارن، بۆیە خەڵكەكە وای دەبینێت كە ئەوان داهاتی وڵات بۆ خۆیان دەبەن، جیا لەو ململانێ سیاسییەی هەیانە، لەوكاتەی تێكڕای بێكاری لە لبنان لەناو گەنجان گەیشتووەتە 37%.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌